ئێد شیران بڕیاری هاوسەرگیری دا

خەندان لایف-

ئێد شیران دوای ساڵێک لە پەیوەندی بڕیاری هاوسەرگیریدا لەگەڵ خۆشەویستەکەی.

هونەرمەندی گۆرانیبێژی بریتانی "ئێد شیران" لە میانەی چاوپێکەوتنێکدا لەیەکێک لە بەرنامە تەلەفزیۆنیەکان بە ناوی "entertainment tonight" ئاشکرایکرد کە بەم زوانە هاوسەرگیری لەگەڵ "چێری سیبۆرن" دەکات کە بۆ ماوەی ساڵێکە پەیوەندی خۆشەویستی لە نێوانیاندا هەیە.

ئێد شیران لە ساڵی 1991 لە بریتانیا لەدایک بوە، لە ساڵی 2004  بۆ یەکەمینجار دەستی بە گۆرانی وتن کردوە، خاوەنی هەوادارێکی زۆرە لە سەرتاسەری جیهاندا.

ئه‌م بابه‌ته 11359 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP