شێوازی دروستکردنی شیرینی عیش سەرایا

خەندان لایف-

پێداویستیەکان:
بۆ ژێرەکەی 
نانی تۆست
شیلەی کەرەمێل

بۆ قاتی دووەم 
3 کوپ شیری گیراوە
3 کەوچک نیشاستە
3 کەوچک شەکر
1 ڤانێلا

بۆسەرەکەی
1 پاکەت کرێم شانتی
1 پەرداخ شیر


شێوازی ئامادەکردنی:
- سەرەتا شیلەکە دروست دەکەین. 
 - 2 پەرداخ شەکر دەکەیتە ناو مەنجەلێک لەسەر ئاگرێکی هێواش تا شەکرەکە دەتوێتەوە وەک کەرەمێلی لێدێت پاشان پەرداخ و نیوێک ئاوی تێدەکەیت کە کولا یەکسەر دەهێنیتە خوارەوە. 
- تۆستەکان بە ریز دادەنێت و شیلەی پێدادەکەیت تا دەخولەک لێیدەگەرێت تا تۆستەکە شیلەکە هەلمژێ
ئینجا قاتی دوەم دروست دەکەیت.
- پێویستیەکان تێکەل دەکەین و لەسەر ئاگر دادەنێت تا دەکوڵێ و خەست دەبێ دواتر دەکەیتە سەر تۆستەکە و بیکە ناو سەلاجە بۆ ماوەی نیوکاتژمێر.
- کرێمەکەش بگرەوەو بیکەسەری و پاشان بیرازێنەوەو پێشکەشی بکە.

 

ئه‌م بابه‌ته 4468 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP