نانسی عەجرەم بە بێ ماکیاژ دەردەکەوێت

خەندان لایف-

خانمە هونەرمەندی لوبنانی "نانسی عەجرەم" بە بێ ماکیاژ دەردەکەوێت.

نانسی عەجرەم لە لاپەرەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام نوێترین وێنەی خۆی بڵاوکردەوە کە بەبێ ماکیاژ دەردەکەوێت، هەوادارەکانی دەڵێن "جوانیەکەی سروشتیە و بەهیچ شێوەیەک نەگۆڕاوە".

نانسی لەدایکبووی ساڵی 1983یەو خەڵکی لوبنانە و سەر بەخێزانێکی مەسیحیە، لەسەرەتاکانی تەمەنیەوە دەستی بە گۆرانی وتن کردووە و ئێستا یەکێکە لە بەناوبانگترین ئەستێرەکانی عەرەبی، هاوسەرگیری لەگەڵ پزیشکێک کردووە بەناوی "فادی هیشام" و دایکی سێ کچە.

 

ئه‌م بابه‌ته 25963 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP