ئەگەر ئازاری جومگەکانت هەیە نابێت هەرگیز ئەم خۆراکانە بخۆیت

خەندان لایف-

ئازاری جومگەکان زۆرجار بەهۆی بەرکەوتنی زیان یان هەوکردنی جومگەکان رودەدات، هەندێک خۆراک هەیە کە ئازاری جومگەکان زیاد دەکات ماڵپەری foodprevent ئەو خۆراکانەی بڵاوکردۆتەوە کە باشترە لێی دوربکەویتەوە.

یەکەم: شەکر زیانێکی زۆر بە جەستە بەتایبەتی بە جومگەکان دەگەیەنێت، لە بری شەکر دەتوانیت هەنگوینی سروشتی یان میوە شیرینەکان بخۆیت.
Related image
دووەم: مادە کحولیەکان، یەکێکە لە خراپترین خواردنەوەکان بۆ جەستە، دەبێتە هۆی وشک بونەوەی جەستەو ئازاری جومگەکان زیاتر دەکات.

سێیەم: شیرینی، هیچ مادەیەکی سروشتی لە پێکهاتەیاندا نیە، زیان بە جومگەکان دەگەیەنێت.

چوارەم: خواردن سپیاییەکان دەوڵەمەندن بە پرۆتین هەر ئەمەش وادەکات زیان بە شانەکانی دەوروبەری جومگەکان بگەیەنێت.

پێنجەم: خوێ، دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی ئاو لە جەستەدا و دەبێتە هۆی بەرزبونەوەی پەستانی خوێن، ئازاری جومگەکان زیاتر دەبێت بە بەکارهێنانی.

شەشەم: خۆراکی سورەوەکراو دەبێتە هۆی تێکدانی لێدانی دڵ و زیان بە جومگەکان دەگەیەنێت.

حەوتەم: زەیتی گەنمەشامی چونکە دەوڵەمەندە بە ئۆمێگا 6، زیانی هەیە بۆ جومگەکان و لەبری ئەوە ئەو خۆراکانە بخۆ کە دەوڵەمەندن بە ئۆمێگا 3 وەکو ماسی، ناوکە کولەگە.

هەشتەم: پێویستە دور بکەویتەوە لەو خۆراکانەی کاربۆهیدرات لە پێکهاتەیاندا هەیە، وەکو ئەو خۆراکانەی لە ئارد دروست دەکرێن.


 

ئه‌م بابه‌ته 22412 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP