5 خۆراک کە تەندروستی چاوەکانت دەپارێزێت


خەندان لایف-

هەندێک خۆراک هەیە بە سودن بۆ چاوەکان و تەندروستی چاوەکان دەپارێزێت بەتایبەتی ئەو خۆراکانەی کە دەوڵەمەندن بە ڤیتامین ئەی، سی، ماڵپەری  yawmiyati ئەو پێنج خۆراکەی بڵاوکردۆتەوە، ئەوانیش.

یەکەم: سپێناغ چاو لە تیشکە زیانە بەخشەکان دەپارێزێت.

دووەم: بیبەری سوری تون، دەوڵەمەندە بە ڤیتامین سی، مادەی کۆلاجین لە پێکهاتەکەیدا هەیە، یارمەتی پاراستنی تۆری چاو دەدات.

سێیەم: بادەم، دەوڵەمەندە بە ئۆمێگا 3، پرۆتین، پۆتاسیۆم، کاربۆهیدرات، ریشاڵ، کالسیۆم، ئاسن، هەمویان یارمەتیدەرن بۆ پاراستنی چاو.

چوارەم: ماسی، بەتایبەتی ماسی تونە و سەلەمون دەوڵەمەندن بە ڤیتامین سی، ئەی، ئی، چاو لە وشک بونەوە دەپارێزێت.

پێنجەم: هێلکە، دەوڵەمەندە بە ڤیتامین ئەی، دی، بی12، ئاسن، کالسیۆم،مەگنسیۆم، چاو لە تیشکە زیان بەخشەکان خۆر دەپارێزێت.

 

ئه‌م بابه‌ته 10654 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP