9 تێبینی ماکیاژ کردن بۆ ئەوەی گەنجتر دەربکەویت


خەندان لایف-

لەگەڵ زیاد بونی تەمەن پێویستە شێوازی ماکیاژەکەت بگۆریت، بەشێکی زۆر لە مەیک ئەپ ئارتیستەکان تەنها لە رێگەی ماکیاژ کردنەوە روخساریان ەنجتر دەردەخەن بێ ئەوەی نەشتەرگەری جوانکاری بۆ روخساریان بکەن، ماڵپەری brightside ئەو تێبینیانەی بڵاوکردۆتەوە کە وا لە کەسەکە دەکات گەنجتر دەربکەوێت.

یەکەم: رەنگێکی کراوە بۆ قژت هەڵبژێرە و دوربکەوە لە رەنگە تۆخەکان، پێش هەڵبژاردنی هەر رەنگێک دڵنیابەرەوە کە ئەو رەنگە لەگەڵ رەنگی پێستی تۆدا گونجاوە.

دووەم: برۆ کاریگەری زۆری هەیە لەسەر شێوازی دەرکەوتنی کەسەکە، رەنگی قاوەیی کەسەکە کەنجتر دەردەخات وەک لە رەنگی رەش.

سێیەم: لێوەکانت گەورەتر بکە بە سوراو، بەڵام زیادەرەوی تێدا مەکە تەنها بە شێوەیەکی سروشتی بیکە.

چوارەم: دوربکەوە لە یەک شێوە ستایل بۆ قژت، بە گشتی قژی لول کەسەکە مناڵتر دەردەخات.

پێنجەم: لەگەڵ زیاد بونی تەمەن ددانەکان سپێتی لەدەست دەدەن، هەربۆیە ددانی سپی کەسەکە گەنجتر لە تەمەنی خۆی دەردەخات، بۆیە گرنگی بە ددانەکانت بدە.

شەشەم: برژانگی درێژ چاوەکان گەورەتر و سەرنج راکێشتر دەردەخەن.

حەوتەم: ئەو ماکیاژەی بۆ چاوەکانتی دەکەیت پێویستە بە شێوەیەک بێت کە چرچ بونی پێڵوی چاوەکان بشارێتەوە.

هەشتەم: ئەو رەنگەی بۆ فاوندەیشن هەڵیدەبژێریت رەنگێک بێت لە تۆنی پێستی خۆتەوە نزیک بێت، هەوڵ مەدە لە رێگەی فاوندەیشنەکەتەوە رەنگی پێستت بگۆریت.

ئه‌م بابه‌ته 15070 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP