لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ بخوێنەرەوە


خەندان لایف-

پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ 16ی تەمموز لە خەندان لایفەوە بخوێنەرەوە.


کاور 21\3 - 19\4
ئەمڕۆ ناچار دەبیت بڕیارێکی گرنگ بدەیت و رێگەیەک هەڵبژێریت لە نێوان چەند هەڵبژاردنێکدا، بەمەش تاڕادەیەك لە دڵەڕاوکێ ڕزگارت دەکات، گرنگی بە وەرزش کردن بدە.

گا 20\4 - 20\5
تۆ کەسێكیت لە هەموو شتێکی ژیانتدا هاوسەنگی رادەگریت و بیر لە کەسانی دیکە دەکەیتەوە بەر لە خۆت، ئەمەش وادەکات هەمو کات خۆشەویست بیت لەلای ئەوانەی دەوروبەرت، تەندروستیت فەرامۆش مەکە.

دوانە 21\5 - 20\6

هیچ کات بڕیاری گرنگ دوامەخە و بەزوترین کات ئەو شتانە بکە کە قازانجیان بۆت هەیە، چونکە باشترینەکان نابێت دوابخرێن، باشترە بەسەر هەستەکانت زاڵ ببیت.

قرژاڵ  21\6 - 22\7
ئەمرۆ پێدەچێت بانگهێشتی ئاهەنگێك بکرێیت بەبۆنەی سەرکەوتنی یەکێك لە هاوڕێ نزیکەکانتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا پلانی کارکردن دادەنێیت لەگەڵ کەسێك کە زۆر متمانەی پێدەکەیت، هەندێک کات بۆ خۆت تەرخان بکە و پشو وەربگرە.

شێر 23\7 - 22\8
هەندێك ویست و ئاواتت بەدی دێت، ئەمەش هانت دەدات زیاتر هەوڵ بدەیت بۆ بەدیهێنانی خەونەکانت، بەردەوامبە بەم جۆرە هێندەت نەماوە بۆ گەیشتن پێیان.

فەریک 23\8 - 22\9
تەواوی هەوڵەکانت دەدەیت بۆ ئەوەی بۆ هەموانی بسەلمێنیت تۆ کەسێکیت توانای ئەوەت هەیە بەرپرسیارییەتی بگریتە ئەستۆ و جێگەی متمانەیت، هەموان ئەوە دەبینن و هەست بە دڵسۆزی تۆ دەکەن.

تەرازو 23\9 - 22\10
ناچاردەبیت زیاتر کار بکەیت بەهۆی ئەوەی ئەم ماوەیە خەرجییەکانت زیادی کردوە و ئەرکەکانت زۆرتر بوون، ئەم دۆخە ناخۆشە تێدەپەڕێت بۆیە بێهیوا مەبە، تەنها پێویستت بە کۆڵ نەدانە.

دوپشک 23\10 - 21\11
ئەو کەسەی خۆشی دەوێیت لە هەمو هەڵچون و هەڵسوکەوتەکانت دەبورێت، چونکە هەست بەوە دەکات تۆ لە ناخەوە کەسێكی دڵ باشیت و نیەتی تۆ پاکە، گرنگە کەسە نزیکەکانت فەرامۆش نەکەیت.

کەوان 22\11 - 21\12
تا رادەیەك دوربکەوەرەوە لە کارەکەت و کات بۆ خێزانەکەت تەرخان بکە، چونکە پشتگوێت خستون و لێیان دورکەوتویتەتەوە، بەردەوام بونت بەم شێوەیە لە کەسە نزیکەکانت دور دەخاتەوە.

گیسک 22\12 - 19\1
ئەمڕۆ کەسە نزیکەکانت و هاوڕێکانت لە دەوروبەرت کۆدەبنەوە و بەیەکەوە ئاهەنگێکی بچوك ڕێکدەخەن بە بۆنەی کارێکی تازەوە کە ماوەیەکە دەستت پێکردوە، هەوڵ بدە چێژ لە هەمو ساتەکانت وەربگریت.

سەتڵ 20\1 - 18\2
ئەو کارانەی ئەمرۆ ئەنجامیان دەدەیت وات لێدەکەن زیاتر گەورە ببیت لە چاوی بەڕێوبەرەکەتدا، بەرادەیەك کە شانازیت پێوە بکات، بۆیە بەردەوام کارەکانت بە جدی بکەو متمانەت بە تواناکانت هەبێت.

نەهەنگ 19\2 - 20\3
هەوڵبدە کۆنترۆڵی ئەو شتانە لەدەست نەدەیت کە لە ژیانتدا رودەدەن، بە بێ ئاگایی هەڵسوکەوت مەکە، رەنگە ئەو شتانەی لەم ماوەیەدا رودەدەن بە خواستی تۆ نەبن بەڵاو بەردەوام نابێت.

ئه‌م بابه‌ته 56686 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP