هۆکاری قژ هەڵورەین لە هاویندا و شێوازی چارەسەرکردنی


خەندان لایف-

هەڵوەرینی قژ بەتایبەتی لە وەرزی هاویندا حاڵەتێکی باوە و زۆرێک لە خەڵکی ئەم کێشەیەیان هەیە، دەکرێت هەندێک کات سترێس هۆکار بێت بۆ هەڵوەرینی قژ بەڵام لەم وەرزەدا دەکرێت چەند شتێکی دیکە هۆکار بن، ماڵپەری layalina ئەو هۆکارانەی خستۆتە رو لەگەڵ شێوازی چارەسەر کردنیان.

هۆکارەکان:
یەکەم: بەرکەوتنی راستەخۆی تیشکی خۆر کە دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی رێژەی دەردانی میلانینی قژ.

دووەم: ئارەقکردنەوە کە دەبێتە هۆی داخستنی کونیلەکان و هەڵوەرینی قژ.

سێیەم: زۆر شتنی قژ و بەکارهێنانی شامپۆ دەبێت بە پێی جۆری قژت بزانیت پێویستە چەند رۆژ جارێک بیشۆیت.

چوارەم: رەنگە هەبونی کێشە لە لیمفەکان یاخود کەم بونی بەرگری لەش هۆکارن بۆ هەڵوەرینی قژ.

پێنجەم: مەلەکردن.


چارەسەرکردن:
یەکەم: مەساج بۆ پێستی سەرت بکە بە زەیتی زەیتون کە یارمەتی چالاک بونی سوڕی خوێن دەدات، هەروەها دەتوانیت رۆنی سروشتی دیکە بەکاربهێنیت وەکو زەیتی گوێزی هندی.

دووەم: ئەو شامپۆیانە بەکاربهێنە کە مادەی سروشتی لە پێکهاتەیان هەیە وەکو گوێزی هندی و شیر.

سێیەم: ئالۆڤێرا سودی زۆر بە قژ دەگەیەنێت، هەفتەی دوجار بیدە لە قژت بەتایبەتی پێستی سەر بۆ ئەوەی یارمەتی بەهێزبونی خانەکان بدات.

چوارەم: هەفتەی جارێک ماسکی زەردێنەی هێلکەو مۆز بەکاربهێنە کە یارمەتی روتانەوەی قژ دەدات.

ئه‌م بابه‌ته 8670 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP