نەڤید زەردی کلیپێکی نوێ بڵاودەکاتەوە


خەندان لایف-

نەڤید زەردی بەم زوانە کلیپێکی نوێ بڵاودەکاتەوە و پێشکەشی هەوادارەکانی دەکات.

هونەرمەندی گۆرانیبێژ "نەڤید زەردی" لە لاپەڕەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام رایگەیاند کە رۆژی چوارشەمە ڤیدیۆ کلیپێکی نوێ بڵاودەکاتەوە بە ناوی "وەرەوە" و پێشکەش بە هەوادارانی دەکات.

تێکستی گۆرانیەکە لەلایەن "رەنج سەنگاوی" نوسراوە، ئاوازی گۆرانیەکە لەلایەن نەڤید خۆیەوە دانراوە، کاری دەهێنانیشی لەلایەن "ڤیکتۆر، مەزلومۆتۆ" بۆ ئەنجام دراوە.

نەڤید زەردی لەدایکبووی شاری مەھابادی رۆژھەڵاتی کوردستانە، لەساڵی 2004ەوە دەستی بە کاری هونەری کردووە و خاوەنی چەندین گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپە،  ماوەی چەند ساڵێکە لە وڵاتی ئەڵمانیا ژیان بەسەر دەبات.

ئه‌م بابه‌ته 3085 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP