12 خۆراک کە زیانت پێ دەگەیەنێت ئەگەر لە کاتی نەگونجاودا بیخۆیت

خەندان لایف-

جۆری خۆراک زۆر گرنگە، بەڵام لەوە گرنگتر ئەو کاتەیە کە خۆراکەکەی تێدا دەخۆیت، دەبێت بزانیت چ کاتێک گونجاوە بۆ ئەو جۆرە خۆراکە بۆ ئەوەی زیان بە تەندروستیت نەگات، ماڵپەری Brightside ئەو خۆراکانەی بڵاوکردۆتەوە کە ئەگەر لە کاتی نەگونجاودا بیخۆیت زیان بە تەندروستیت دەگەیەنێت.

یەکەم: مۆز یەکێکە لەو میوانەی کە نابێت کە گەدەی بەتاڵ بخورێت، دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی وزە لە جەستەدا، هەروەها مەترسیە بۆ ئەو کەسانەی کیشەیان هەیە لە ریخۆڵەکانیان و دەبێتە هۆی سکچون.
12 Foods That Can Harm You If You Eat Them at the Wrong Time
دووەم: زۆرێک لە خەڵکی لە بەیانیان قاوە دەخۆنەوە پێیان وایە تەندروستە، بەڵام لە راستیدا خواردنەوەی قاوە لە بەیانیاندا زیان بەخشە، بە پێی توێژینەوەکان دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی بەرگری لەش بەرامبەر بە مادەی کافاین، لە کاتژمێرێک دوای هەستان لە خەو جەستە هۆرمۆنی کۆرتیسۆڵ بەرهەم دەهێنێت بەڵام خواردنەوەی قاوە ناهێڵێت بەرهەمی بهێنێت.
12 Foods That Can Harm You If You Eat Them at the Wrong Time
سێیەم: برنج دەوڵەمەندە بە کاربۆهیدرات و کاتێکی زۆری دەوێت بۆ ئەوەی هەرس ببێت و وزەیەکی زۆرت دەداتێ، بۆیە باشترە لە ژەمی نیوەرواندا بخورێت، هەروەها خواردنی برنج لە ئێواراندا دەبێتە هۆی زیادبونی کێش.

چوارەم: خواردنی شیرینی وەکو ژەمێکی سەرەکی دەبێتە هۆی بەرزبونەوەی شەکری خوێن، دەبێتە هۆی ماندوبون و بێتاقەتی، بۆیە باشترە شیرینی لە دوای ژەمە خۆراکەکان بخورێت.
12 Foods That Can Harm You If You Eat Them at the Wrong Time
پێنجەم: خواردنەوەی شیر لە بەیانیاندا قورسە بۆ هەرس کردن، رەنگە ببێتە هۆی دڵە کزێ و ئازاری گەدە، باشترین کات بۆ خواردنەوەی شیر ئێوارانە دەبێتە هۆی ئارام کردنەوەی جەستە و خەوێکی ئارام.

شەشەم: گۆشت دەوڵەمەندە بە ڤیتامین بی، بەڵام قورسە بۆ هەرس کردن، بۆیە باشترە پێش نوستن و لە بەیانیاندا نەخورێت، سێ کاتژمێر پێش نوستن باشترین کاتە بۆ ئەوەی نەبێتە هۆی زیادبونی کێش.
12 Foods That Can Harm You If You Eat Them at the Wrong Time
حەوتەم: گوێز سەرچاوەیەکی دەوڵەمەندە بە چەوری تەندروست و کالۆری و پرۆتین، بەڵام خواردنی لە ژەمی ئێواراندا باش نیە، دەتوانیت کەمێکی لێ بخۆیت بەڵام زۆر خواردنی دەبێتە هۆی کێشە لە هەرس کردنی و کەمخەوی باشترین کات بۆ بەیانیانە یان لە نێوان ژەمەکان.

هەشتەم: پەنیری چەور لە بەیانیاندا بەسودە بۆ جەستە و دەبێتە هۆی بەدەستهێنانی کالسیۆم و یارمەتی گەشەکردنی ماسولکەکان و ئێسک دەدات، بەڵام خواردنی لە شەودا قورس دەبێت بۆ هەرسکردن.
12 Foods That Can Harm You If You Eat Them at the Wrong Time
نۆیەم: دەستپێکردنی رۆژەکەت بە میوە ترشەکان یاخود راستەخۆ لەدوای ژەمە خۆراکەکان خراپە بەهۆی ئەوەی رێژەیەکی زۆر لە مادەی ترشەڵۆکی تێدایە دەبێتە هۆی دروستبونی دڵە کزێ و قورس بونی گەدە، بۆیە باشترە ماوەیەک دوای ژەمە خۆراکەکان بخورێت.

دەیەم: پاقلەمەنیەکان دوڵەمەندن بە مادە ریشاڵیەکان باشترە لە ژەمی نیوەڕواندا بخورێت بۆ ئەوەی ئازار لە ریخۆڵەکان دروست نەکات.
12 Foods That Can Harm You If You Eat Them at the Wrong Time
یانزەیەم: سێو دەوڵەمەندە بە مادە ریشاڵەییەکان و ترشەلۆک بەڵام ئەگەر لە ئێواراندا بخورێت دەبێتە هۆی نا ئاسودەیی گەدە، خواردنی لە شەوادا کێشە لە ریخۆڵەکان دروست دەکات، درەنگ هەرس دەبێت بۆیە باشترە لە بەیانیان بخورێت.
12 Foods That Can Harm You If You Eat Them at the Wrong Time
دوانزەیەم: خواردنی ماست لە بەیانیاندا و بە گەدەی بەتاڵ زیانی هەیە، باشترە ١-٢ کاتژمێر دوای ژەمە سەرەکیەکان بخورێت. هەروەها خواردی ماست پێش نوستن دەبێتە بەدەستهێنانی پرۆتین و گەشەی ماسولکەکان.

12 Foods That Can Harm You If You Eat Them at the Wrong Time

 

ئه‌م بابه‌ته 19908 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP