کچە یوتیوبەرێکی بەناوبانگ گیانی لەدەست دا

خەندان لایف-

کچە یوتیوبەرێکی بەناوبانگ بە ناوی "ئێمیلی هارتیج" لە تەمەنی 35 ساڵی گیانی لەدەست دا.

بە پێی هەواڵێکی CNN دوێنێ پۆلیسی لەندەن رایگەیاند لە روداوێکی هاتوچۆدا پێکدادان لە نێوان بارهەڵگرێک و سکۆتەرێک رویداو، کچە یوتیوبەرێکی بەناوبانگ بە ناوی "ئێمیلی هرتیج" لە تەمەنی 35 بو بە قوربانی.

ئێمیلی لە ساڵی 1984 لە لەندەن لەدایک بوە، یەکێک بوە لە کچە یوتیوبەرە بەناوبانگەکان بۆ ماوەی 7 ساڵ، زۆرینەی ڤیدیۆکانی دەربارەی شێوازی ژیان بوە، جگە لە کاری یوتیوبەری لە هەمان کاتیشدا پێشکەشکار بوە.

 

ئه‌م بابه‌ته 21446 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP