لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ بخوێنەرەوە


خەندان لایف-

پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ 15ی تەمموز لە خەندان لایفەوە بخوێنەرەوە.

کاور 21\3 - 19\4
هێندە بێ دەسەڵات مەوەستە لەبەردەم گرفتەکاندا بەڵکو هەوڵبدە چارەسەری بکە، باشترە پێداچونەوە بۆ ئەو رێنوێنیانە بکەیت کە لەلایەن هاوڕێ و کەسەکانتەوە وەک تێبینی پێتدراوە و لە بەرژوەندی تۆیە، هەوڵبدە سیستمی خۆراکی تەندروست پەیڕەوبکە.

گا 20\4 - 20\5
گرنگە لە کارەکەت کەمێک بە ئارامی کار بکەیت و هێندە لە خۆتی قورسیش نەکەیت، هەست دەکەیت لەم ماوەیەی رابردودا لەلایەن چواردەورەکەتەوە سۆزی زۆر پێ دەدرێت و داهاتوت پرشنگدارە، ئەمڕۆ هەست بە پەستانی زۆر دەکەیت لەسەر شانت بەهۆی پیشەکەتەوە.

دوانە 21\5 - 20\6

تواناکانی خۆت یارمەتیدەرن بۆ ئەوەی هەنگاوی نوێ بنێیت و بەدوربیت لە بێزاری و ماندوبون، ئەگەر کەسێکی لە ژیانتدا بونی نییە رەنگە هاوبەشی ژیانت بدۆزیتەوە، لە ئێواراندا ئاگاداری جۆری خواردنەکانت بە.

قرژاڵ  21\6 - 22\7
بەرپرسیاریەتیەکی زۆرت لەسەر شانە و هەست بە ماندوبون دەکەیت، ئەم ماوەیە لایەنی سۆزداریت جێگیرە بەڵام سترێس زاڵە و توشی بێزاربون دەبیت، تەندروستیت زۆر باش دەبێت، باشترە خۆت لە شیرینی بەدوربگریت.

شێر 23\7 - 22\8
ئەمڕۆ چاوت بە کەسێک دەکەوێت کە سەرسامە بە کار و تواناکانت و ئەمەش یارمەتیدەر دەبێت بۆ ئەوەی پرۆژەی نوێت هەبێت لە داهاتودا، پەیوەندی سۆزداریت جێگیرە، چونکە لەیەکتری تێدەگەن، بەڵام هێندە بیر لە داهاتو مەکەرەوە بە لایەنی نەرێنی.

فەریک 23\8 - 22\9
هەمیشە هەوڵبدە زاڵبیت بەسەر کاردانەوەکانی خۆتدا کاتێک توشی گرفت دەبیت لە کارەکەت و بە هێمنی چارەسەری بکە، پەیوەندی سۆزداریت جێگیر نییە، بەڵام توشی ناکۆکی دەبیت، باشترە گرنگی بە چالاکبوونی جەستەت بدەیت و وەرزش بکەیت.

تەرازو 23\9 - 22\10

پەیوەندیت لەگەڵ هاوپیشەکانت باش دەبێت و پێکەوە بەشداری لە پرۆژەی نوێ دەکەن، ئەم ماوەیە لەگەڵ خۆشەویستەکەت ئاسودە دەبیت و کاتێکی خۆش بەڕێدەکەن، پاش ماندوبونێکی زۆر لە رۆژدا باشترە لە شەودا هەوڵبدەیت بەشداری چالاکی تەنزئامێز بکەیت.

دوپشک 23\10 - 21\11
خۆت بەدوربگرە لەهەر شتێک کە دەبێتە هۆی زیان گەیاندن بە هاوپیشەکانت، کاتێکی گونجاوە بۆ ئەوەی کاربکەیت لەگەڵ خێزانەکەت و پەیوەندیەکانت بەهێز بکەیت، لەهەمو شوێنێکی دەنگەدەنگ و ژاوەژاو خۆت بەدور بگرە لەپێناو تەندروستی دەرونیت.

کەوان 22\11 - 21\12
ئەم ماوەیە لە کارەکەت رووبەرووی کێشە و گرفتی زۆر دەبیتەوە بەهۆی کەڵەکەبوونی ئەرکەکانت و دەکرێت داوای هاوکاری بکەیت،رەنگە چاوت بە کەسێک بکەوێت و دواتر پەیوەندی سۆزداری لەنێوانتان دروست ببێت.

گیسک 22\12 - 19\1
روبەروی هەندێک گرفت دەبیتەوە لە کارەکەت بەڵام سودی هەیە و کاریگەری ئەرێنی دەبێت لەسەر بەرهەمەکانت، دەبێت ئاگاداری بڕیاڕەکانت بیت و بڕیاڕی ناتەندروست نەدەیت، باشترە کەمێک بحەوێیتەوە.

سەتڵ 20\1 - 18\2
گونجاو نییە هەرگیز هاوپیشەکانت بقۆزیتەوە و لە بەرژەوەندی خۆت، دەنا زەرەرمەند دەبیت، لەگەڵ خۆشەویستەکەت پەیوەندیتان زۆرباشە ئەمڕۆ، رەنگە کەمێک توشی دڵەڕاوکێ ببیت.

نەهەنگ 19\2 - 20\3
ئەم ماوەیە کارەکانت جێگیرە و پەیوەندیت لەگەڵ هاوپیشەکانت باش دەبێت، رەنگە خۆشەویستەکەت توڕەت بکات بەهۆی رەفتارەکانیەوە، ئەگەر هەست بە ناجێگیری تەندروستیت دەکەیت سەردانی پزیشک بکە.

ئه‌م بابه‌ته 32343 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP