کێشە لە نێوان ئاریاس جەڤان و هۆنیا دروست دەبێت

خەندان لایف-

ئاریاس جەڤان دەربارەی ئەو کلیپەی کە بە دوێت لەگەڵ خانمە هونەرمەند "هۆنیا کەمال" وتبوی پەیامێکی ئاراستە دەکات.

هونەرمەندی گۆرانیبێژ "ئاریاس جەڤان" لەلاپەرەی فەرمی خۆی لە تۆری کۆمەڵایەتی ئینستاگرام نوسراوێکی بە شێوەی ستۆری بڵاوکردەوە و پەیامێک ئاراستەی خانمە هونەرمەند "هۆنیا" دەکات دەربارەی ئەو گۆرانیەی بە شێوەی دوێت وتبویان.

ئاریاس دەڵێت "گۆرانی (من و تۆ) بە تەواوی لە لایەن منەوە کاری بۆ کراوە، بۆیە رێگە نادەم ئەم بەرهەمە لەگەڵ کەسی دیکەدا بڵێت جگە لەوەی خۆم ئاگادار بکرێمەوە، لە ئەگەری رێزنەگرتن لە قسەکان بە مافی خۆمی دەزانم سکاڵا تۆمار بکەم".

لە بەرامبەردا هۆنیا کەمال لە لاپەرەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام وەڵامی "ئاریاس" دەداتەوە و دەڵێت "هەر بەرهەمێک کە بە دوێت ئەنجام بدرێت نابێتە موڵکی تاکەکەس".

گۆرانی (من و تۆ) ساڵی پار بە دوێت لەلایەن هەردو هونەرمەند "ئاریاس جەڤان و هۆنیا کەمال" وترا، لە ئێستادا 7 ملیۆن بینەری تێپەراندوە.

ئه‌م بابه‌ته 26734 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP