چۆپی فەتاح وێنەی خۆی و هاوسەرەکەی بڵاوکردەوە

خەندان لایف-

چۆپی فەتاح نوێترین وێنەی خۆی و هاوسەرەکەی بڵاوکردەوە و پیرۆزبایی رۆژی لەدایک بونی لێ دەکات.

خانمە هونەرمەندی گۆرانیبێژ "چۆپی فەتاح" لە لاپەرەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام نوێترین وێنەی خۆی و هاوسەرەکەی بڵاوکردەوە، بە بۆنەی یادی لەدایک بونی هاوسەرەکەیەوە پیرۆزبایی بونی لێ دەکان.

چۆپی لە ساڵی 1983 لە شاری کەرکووک لە دایکبووە. لە تەمەنی سێ ساڵی دا بووە کە بنەماڵەکەی ئەو شارەی بە جێھێشتووە. پاشان لە وڵاتی ھۆڵەندا جێگیر دەبن، لە ساڵی 2003 یەکەمین ئەلبومی گۆرانی خۆی بڵاوکردۆتەوە، لە ساڵی 2017 بۆ دوەمین جار هاوسەرگیری کردەوە و لە ئێستادا خاوەنی کچێکن بە ناوی "لیڤیا".

 

ئه‌م بابه‌ته 43856 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP