ئێد شیران کلیپێکی نوێی بە دوێت بڵاوکردەوە

خەندان لایف-

ئێد شیران و تراڤیس سکۆت بۆ یەکەمین جار ڤیدیۆ کلیپێکیان لە شێوەی دوێت بڵاوکردەوە.


هونەرمەندی بریتانی ناسراو "ئێد شیران" نوێترین بەرهەمی خۆی بڵاوکردەوە کە ڤیدیۆ کلیپێکە، بە دوێت لەگەڵ هونەرمەندی راپەر "تراڤیس سکۆت" وتویەتی بە ناوی "Antisocial".

تێکستی گۆرانیەکە لەلایەن "مەیت والتن" نوسراوە، کاری دەرهێنانی لەلایەن "فرینجۆی" بۆ ئەنجام دراوە، لە ماوەی کەمتر لە 48 کاتژمێردا 8 ملیۆن بینەری تێپەراند.

ئێد شیران لە ساڵی 1991 لە بریتانیا لەدایک بوە، لە ساڵی 2004  بۆ یەکەمینجار دەستی بە گۆرانی وتن کردوە، خاوەنی هەوادارێکی زۆرە لە سەرتاسەری جیهاندا.
 

 

ئه‌م بابه‌ته 2457 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP