لە دوای 40 ساڵی نابێت ئەم نیشانانە فەرامۆش بکەیت

خەندان لایف-

کاتێک دەگەیتە 40 ساڵی هەندێک گۆرانکاری لە جەستەدا رودەدات و و سیستمی بەرگری لەش بەو شێوەیەی پێشتر کارناکات بۆیە پێویستە پێویستە تەندروستیت پشت گوێ نەخەیت، مەرج نیە هەمیشە ئەم نیشانانە واتای هەبونی نەخۆشیەکی مەترسیدار بێت بەڵام باشترە لە تەندروستی خۆت دڵنیا ببیتەوە، ماڵپەری heartyaging ئەو حەوت نیشانەیەی بڵاوکردۆتەوە کە لە دوای تەمەنی 40 ساڵیەوە نابێت فەرامۆش بکرێن.

یەکەم: ئازاری سنگ، رەنگە نیشانە بێت بۆ هەبونی جەڵتەی دڵ، هەندێک کاتیش لەوانەیە لە کاتی گەراندنەوەی ترشەلۆکی گەدە بۆ ناو سورێنچک ئەو ئازارە دروست ببێت، بەڵام باشتر وایە سەردانی پزیشک بکەیت بۆ دڵنیابونەوە لە تەندروستیت.

دووەم: کەمبونەوەی کێشی جەستە لە ماوەیەکی کەمدا بەبێ ئەوەی هەوڵی دابەزاندنی کێشت دابێت.

سێیەم: خوێن بەربون، رەنگە نیشانەی شێرپەنجە یان مایەسیری بێت، پێویستە بە خێرایی سەردانی پزیشکی پسپۆر بکرێت.

چوارەم: ئازار لە ناو سکدا لەوانە نیشانەی هەبونی کێشە بێت لە شاخوێنبەرەکان، یان بەردی زەرداو، یاخود ریخۆلە کوێرە.

پێنجەم: شپرزەبونی لە ناکاو، رەنگە نیشانەی جەلتە بێت و پێویستە بە زوترین کات سەردانی دکتۆر بکەیت.

شەشەم: تەنگە نەفەسی لەوانەیە نیشانەی هەبونی کیشەبێت لە سیەکان.

حەوتەم: ئاوسانی پێیەکان، رەنگە نیشانەی لەکارکەوتنی خوێنهێنەرەکان بێت.

ئه‌م بابه‌ته 50264 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP