بۆ کوران.. ئەم نیشانانە دەری دەخەن کە بەرامبەرەکەت ئاشقتە


خەندان لایف-

کچان کاتێک کەسێکیان خۆشدەوێت بە ئاشکرا نایڵێن و هەندێک کات دەیشارنەوە لە دڵیاندا، بەڵام بێ ئەوەی خۆیان بزانن هەندێک نیشانەیان پێوە دیارە بە ئاشکرا دەری دەخات کە ئاشقە، ماڵپەری Lovepanky ئەو نیشانانەی بڵاوکردۆتەوە کە دەری دەخەن بەرامبەرەکەت ئاشقی تۆیە.

یەکەم: گرنگیت پێ دەدات و بەردەوام لە تەندروستیت دەپرسێت.

دووەم:
هەرکاتێک سەیری بکەیت زەردەخەنەت بۆ دەکات، دڵخۆشە کە قسەی لەگەڵ دەکەیت.

سێیەم: دەیەوێت کاتە بەتاڵەکانی لەگەڵ تۆ بەسەربەرێت.

چوارەم: بەو شێوەیەی قسە لەگەڵ تۆ دەکات لەگەڵ کورانی دیکە بەو جۆرە نیە و کەمتر قسەیان لەگەڵ دەکات.

پێنجەم: کاتێک قسەت لەگەڵ دەکات ئاسودەیەو باسی تایبەتمەندیەکانی خۆیت بۆ دەکات.

شەشەم: هەمیشە باسی داهاتوت لەگەڵ دەکات و دەیەوێت بزانێت پلانی داهاتوت چیە.

حەوتەم: هەوڵ دەدات دیاریت بۆ بکڕێت و لە کاتی بۆنەکاندا تۆی لەیادە.

هەشتەم: لە کاتی رودانی هەر شتێک هەوڵ دەدات پرست پێ بکات و رات وەربگرێت دەربارەی.

نۆیەم: هەمیشە رێزت لێ دەکرێت.

دەیەم: دەربارەی پەیوەندی خۆشەویستی پرسیارت لێ دەکات و دەیەوێت بزانێت چۆن بیر دەکەیتەوە.

 

ئه‌م بابه‌ته 20585 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP