لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ بخوێنەرەوە


خەندان لایف-

پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ 14ی تەمموز لە خەندان لایفەوە بخوێنەرەوە.

کاور
کارکردن بەشێوەیەکی گونجاو بە سەرنجەوە، هەنگاوێکە بەرەو سەرکەوتن و جێبەجێکردنی ئەرکەکانت، لە لایەنی سوزداریەوە رەنگە بە قۆناغێکی قورسدا تێپەڕبیت، بەڵام راستگۆیی خۆشەویستەکەت بۆ دەردەکەوێت، هێندە پەستان مەخەرەسەر دەرونی خۆت، چونکە کاریگەری نەرێنی  لەسەر تەندروستیت هەیە.

گا 
یارمەتیدانی هاوپیشەکانت، کاریگەری ئەرێنی لەسەر تەواوی ئەرکەکانت هەیە، گرنگە بایەخ بە چونەدەرەوە بدەیت لەگەڵ هاوڕێکانت، پەیوەندیەکانت بەهێزبکەیت، لەکاتی پێویستدا راوێژ بە پزیشک بکە و پشکنین ئەنجام بدە.

دوانە 
بە هاوبەشی کارکردن گرنگە، بەڵام پێویستە دڵنیابیتەوە لەو کەسانەی کاریان لەگەڵدا دەکەیت، هەندێک ناکۆکی لەنێوان خۆت و خۆشەویستەکەت رودەدات، بەهۆی ئەوەی هەمیشە ئارەزو دەکەیت خواستەکانی خۆت لەپێش بێت، بایەخ بە راهێنانی وەرزشی بدە.

قرژاڵ 
کارەکانت بەرەو باشتر دەڕوات، پەیوەندییەکانت چالاکدەبێت، ئەم ماوەیە گرنگ دەبێت بۆت لە هەمو رویەکەوە، پێویستە رێنماییە پزیشکییەکان بە هەندە وەربگریت.

شێر 
لە رۆژانی داهاتودا بە ئەزمون و تواناکانی خۆت بەرەوپێش دەچیت، لایەنی سۆزداریت زۆر باشدەبێت، بەهۆی بایەخپێدانی خۆتەوە بۆ خۆشەویستەکەت، بیرکردنەوەی زۆر ماندوت دەکات.

فەریک
بێگومان چانسی نوێ دێتەپێش، بەڵام پێویستە سوودی لێببینیت، بایەخدان بە چالاکیە کۆمەڵایەتییەکان هەنگاوێکی باشە بۆ ئەوەی پێگەت بەرزبێتەوە و زیاتر پەیوەندیەکانت چالاکبێت، هەوڵبدە خواردنی تەندروست فەرامۆش مەکە.

تەرازو
کەمێک هەست بە نائارامی دەکەیت و توڕەیی بەسەر تۆدا زاڵە، بایەخدانی زۆر بە لایەنی پیشەیی لە پەیوەندی سۆزداری دوردەخاتەوە، خۆتبەدوربگرە لە هەر هۆکارێک بێزاری دەکات و تەندروستیت تێکدەدات.

دوپشک
تواناکانت کاریگەری لەسەر بەرهەمی کارەکانت هەیە، بوێریت هەنگاوێکە بۆ باشبونی پەیوەندی سۆزداریت، رەنگە تەندروستیت جێگیر بێت، بەڵام خۆتبەدوربگرە لە خواردنی زۆر.

کەوان 
ئەرکەکانت کەڵەکەبون و پەستانێکی زۆرت لەسەرشانە، بەڵام دەبێت بەهێزبیت و روبەروی قورساییەکان ببیتەوە، پەیوەندیەکانت باش نییە و پێویستە گفتوگۆی سۆزداریت لەسەر بنەمای راستگۆیی بێت، بایەخدان بە کێشە تایبەتییەکان ماندوت دەکات.

گیسک 
رەنگە هەست بە ماندوبونی زۆر بکەیت، چونکە زیاتر لە پێویست بایەخ بە کێشە تایبەتییەکانت دەدەیت، گرنگی بە جوانیەکانی خۆت بدە، چونکە کاریگەری لەسەر متمانەبەخۆبون هەیە، ئەم ماوەیە زۆر ماندودەبیت.

سەتڵ
لایەنی پیشەییت گۆڕانکاری زۆری بەسەردا دێت، بەڵام داهاتوویەکی باش چاوەڕێت دەکات، ئەگەر هەست بە نائارامی کرد بەرامبەر هەندێک لە پەیوەندیەکانت لەگەڵ هاوڕێکانت، دوربکەوەرەوە، بایەخ بە وەرزش بدە، لایەنی کەم بە پێ بڕۆ.

نەهەنگ
ئەرکەکانت جێبەجێ بکە و بحەوێرەوە، ئەم ماوەیە پەیوەندی سۆزداریت ناجێگیرە و کاریگەری نەرێنی لەسەرت هەیە، ئەگەر گەشتێک بکەیت بەسودە بۆ ئەوەی ئارامبیتەوە.

ئه‌م بابه‌ته 57730 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP