بەم چەند رێگایە تەندروستی دڵت بپارێزە


خەندان لایف-

 

نەخۆشی دڵ یەکێکە لەو نەخۆشیانەی بە گشتی لە هەمو تەمەنێکدا هەیە و لەناو خەڵکیدا باوە، چەندین هۆکاری جیاواز هەیە کە ئەگەری توشبون بەم نەخۆشیە زیاد دەکات، دەتوانیت بەم چەند رێگایە تەندروستی دڵت بپارێزیت.

یەکەم: بەکارهێنانی بەهارات، یەکێک لە کارە گرنگەکان بۆ پاراستنی خوێنبەرەکان کەمردنەوەی بەکارهێنانی خوێیە، زیاتر دەبێت گرنگی بەبەکارهێنانی بەهاراتی وەکو دارچین، زیرەی رەش، زەنجەفیل بدەیت.

دووەم: وردبین بە لە رێنماییەکانی سەر کیسەی خۆراکیەکان، بەتایبەت ئەوانەی لە کارگەکان سازدەکرێن بزانە لە چی پێکدێن، دڵنیابەرەوە لە رێژەی خوێ، رێژەی شەکر، ریژەی کالۆری، ریژەی گەرمی، رێژەی رۆن.

سێیەم: خواردنی شکۆلاتی ڕەش، بەکارهێنانی شکۆلاتەی رەش بە ریژەیەکی مامناوەند، جوڵەی خوێنی ئەوانەی ئەو شکۆلاتە بەکاردینن زۆر زیاترە لەوانەی شکۆلاتی کارگەکان دەخۆن، ئەو گرنگیەش زیاتر لە بونی ماددەی "البولیفینول" دا خۆی دەبینێتەوە، ئەو ماددەیە دەبێتە هۆی فراوانبونی لولەی خوینبەر.

چوارەم: گوێز و بادەم و بوندوق سەرچاوەی دەوڵەمەندی ئەو چەوریە سودبەخشانەن کە سودی زۆر دەگەیەنن بە تەندروستی دڵ و دەفری خوێنین، لێکۆڵینەوەی نوێ دەریخستوە کە بەکارهێنانیان بەشێوەی رۆژانە ، وادەکات ئەگەری توشبون بە نەخۆشیەکان دڵ بەتایبەت شا خوێنبەر بۆ رێژەی %30 کەم بکاتەوە.

پێنجەم: خواردن و خواردنەوەی سپیاییەکان، بەکارهێنانی بەرهەمەکانی شیر دەتوانێ یارمەتیدەرێکی بەسود بێت بۆ پاراستنی تەندروستی دڵتان ، لێکۆڵینەوەیەک کە لەسەر 500 کەس ئەنجام دراوە، ئەو کەسانە بۆ ماوەیەکی دیاریکراو ڕۆژانە بەریژەی هاوسەنگ بەرهەمەکانی شیریان خواردوە و سەرەنجام دەرکەوتوە کە پەستانی خوێنی هەر یەکێکیان بەریژەی بەرچاو دابەزیوە، بەڵام دەبێت ئاگاداری رێژەی خوی و چەوریەکەی بن.

شەشەم: چای سەوز بەشداری دەکات لە سنوردارکردنی نەخۆشیەکانی دڵو هەوکردنی شا خوێنبەر، کە 100 بەرامبەر ڤیتامین سی و ئەی سودی هەیە. 

 

ئه‌م بابه‌ته 8603 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP