سودەکانی خۆشوشتن بە ئاوی سارد


خەندان لایف-

هەندێک کەس پێیان خۆشوشتن بە ئاوی شلەتێن زیان بە پێست ناگەیەنێت و سودی هەیە، بەڵام بە پێچەوانەوە ماڵپەری yawmiyati ئەوەی راگەیاند کە ئاوی سارد سودێکی زۆر بە تەندروستی جەستەو پێست دەگەیەنێت، لەوانە.

یەکەم: دەبێتە هۆی چالاک بونی سوڕی خوێن، وزەیەکی زۆر دەدات بە کەسەکە و وای لێ دەکات کارەکانی بە باشتر ئەنجام بدات بێ ئەوەی هەست بە ماندوبون بکات.

دووەم: پێست شێدار و نەرم دەکات، هەروەها سوری خوێنی سەر چالاک دەکات لە پێستی سەردا و سودێکی زۆر بە قژ دەگەیەنێت.

سێیەم: سیستمی بەرگری لەش بەهێز دەکات، چەوری لەش دەتوێنێتەوە.

چوارەم: هەست بە نوێبونەوە دەکات بەتایبەتی لە دوای ئەنجامدانی راهێنان رێگەنادات ماسولکەکان توشی هەوکردن ببن. 

پێنجەم: کەسەکە چالاک دەکات بەتایبەت ئەو کاتەی کەسەکە ماندوەو توانای کارکردنی نیە.

ئه‌م بابه‌ته 8082 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP