خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ بخوێنەرەوە


خەندان لایف-

پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ 13ی تەمموز لە خەندان لایفەوە بخوێنەرەوە.

کاور
پشتیوانی دارایی دەکرێیت بۆ ئەوەی دەست بە پڕۆژە نوێیەکانت بکەیت، کە ماوەیەکی زۆرە پلانی بۆ دادەنێیت، بۆ ئەوەی لایەنی سۆزداریت لە کێشەکانی رۆژانە دوربخەیتەوە، هەوڵبدە کەشێکی رۆمانسی دروستبکە، گوێگرتن لە میوزیک ئارامدەکاتەوە.

گا 
لە لایەنی سۆزداریەوە هەست بە ساردی دەکەیت، بەهۆی بونی پەستانێکی زۆر کە ماندوتدەکات، بێگومان پەیوەندی سۆزداری بەبێ ناکۆکی نابێت، بەڵام دوبارەبونەوەی کاریگەری نەرێنی هەیە، کاتێک هەست بە ماندوبون دەکەیت کەمێک پشو بە جەستەت بدە.

دوانە 
چانسی باش هەیە بۆ ئەوەی کارەکەت بگۆڕیت و سەرکەوتن بەدەستبهێنیت، هەوڵبدە پەیوەندی سۆزداریت لە بارودۆخێکی جێگیردا بهێڵەرەوە، لە چالاکی جۆراوجۆردا بەشداربە و دەرونت ئارامبکەرەوە.

قرژاڵ 
باشترە کارەکانت رێکبخەیتەوە و جێگیری بکەیت، هاوڕێیەکی کۆنت دەبینیتەوە و ئاسودە دەبیت، کە رەنگە پەیوەندیتان زۆر بەهێزتر بێت، تەندروستیت بپارێزە و وەرزش فەرامۆش مەکە.

شێر 
بەهرە و توانای جیاواز هەیە بۆ ئەوەی هەنگاوی گەورە بنێیت، پەیوەندیەکانت لەگەڵ ئازیزانت کەمێک ئاڵۆزە، بەهۆی جیاوازی بیروبۆچونەوە، ژیانی تایبەتیت لە ئاستێکی جێگیردایە و گرنگە بایەخ بە چالاکی جۆراوجۆر بدەیت.

فەریک
هەرگیز خۆت توشی کێشە مەکە لەگەڵ هاوپیشەکانت، هەستدەکەیت ئەمڕۆ پێویستیت بە سۆز و هیوا هەیە، چونکە ماوەیەک زۆر نائومێدیت، خۆت بەدوربگرە لە خواردنی چەور.

تەرازو 
پێویست بە هاوکاری هەیە بۆ ئەوەی بەربەستەکانت تێپەڕێنیت لە کارەکەت، بێگومان هەمیشە لەیادبێت، کە کێشەکان بە گفتوگۆی هێواش کۆتاییان دێت، لەگەڵ دۆست و ئازیزانت، تەندروستی جەستەیی و دەرونیت جێگیرە.

دوپشک
هەست بە گۆڕانکاری دەکەیت ، لە ئێستادا بارودۆخی پەیوەندی سۆزداریت زۆرباشە و کاتێکی خۆش بەڕێدەکەن، چونکە هەست بە دەرونێکی ئارام دەکەیت، تەندروستیشت زۆرباشە و بەختەوەریت.

کەوان 
متمانەت بە هیچ کەسێک نییە لە پیشەکەتدا، تەنانەت خودی خۆشت، ئەمەش کاریگەری نەرێنی هەیە، هاوکاری خۆشەویستەکەت بکە و پشتیوانی بکە، راهێنانی وەرزشی فەرامۆش مەکە و بەردەوامبە.

گیسک 
ئەرکەکانت جێبەجێ دەکەیت، بەڵام کەمێک پێویست بەسەرنجی زیاتر هەیە، ورەت بەرزە و خۆشەویستەکەت هەمیشە پشتیوانیت دەکات، بایەخ بە وەرزش و خواردنەوە گەرمەکان بدە.

سەتڵ
هیچ هەنگاوێکی نوێ مەنێ، پێش ئەوەی بەتەواوی بەدواداچوونی بۆ نەکەیت، لەگەڵ هاوسۆزی ژیانت کاتێکی خۆش بەڕێدەکەیت، دوای خەمێکی زۆر، گرنگە بایەخ بە جوڵەی جەستەت بدەیت.

نەهەنگ
سەرکەوتنی گەورە چاوەڕێت دەکات، بەرپرسیاریەتیەکی گەورەت لەسەرشانە، گرنگە هەڵەکانی رابردو لە پەیوەندی سۆزداریدا دوبارە نەکەیتەوە، رەفتاری لەسەرخۆ کاریگەری ئەرێنی لەسەر ژیانت هەیە.

ئه‌م بابه‌ته 51719 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP