دینا بە زمانی ھندی گۆرانی دەڵێت

خەندان لایف-

خانمە ھونەرمەندی گۆرانیبێژ "دینا" نوێترین گۆرانی خۆی بە زمانی ھندی بڵاوکردەوە.

"دینا" لە چەناڵی تایبەتی "ھەڵکەوت زاھیر" لە یوتیوب بۆ یەکەمینجار گۆرانیەکی بە زمانی ھندی بڵاوکردەوە بە ناوی "Rab ni bana di jodi"، گۆرانیەکە لە فیلمێکی بۆلیوودەوە وەرگیراوە، لەلایەن ھونەرمەند و ئاوازدانەر "ھەڵکەوت زاھیر"ەوە کاری دەرھێنانی بۆ ئەنجام دراوە.

دینا لە شاری رانیە لەدایک بوە، لە ساڵی 2017 بۆ یەکەمینجار لەلایەن "ھەڵکەوت زاھیر" دەستی بە کاری ھونەری کردوە، خاوەنی چەندین گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپە.

 

ئه‌م بابه‌ته 18840 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP