لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ بخوێنەرەوە

خەندان لایف-

پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ 12ی تەمموز لە خەندان لایفەوە بخوێنەرەوە.

كاور:
هەوڵبدە هاوکاری پێشکەشی هاوپیشەکانت بکە لە کارەکەت، چونکە بەم شێوەیە وێنەیەکی ئەرێنی خۆت دەکێشیت، نەرمونیانیت دەبێتە هۆی بەدەستهێنانی هاوڕێی نوێ و ئاسودە دەبیت، لە لایەنی تەندروستیەوە هەست بە ماندوبون دەکەیت بەهۆی کارەکەتەوە.

گا:
هیچ پرۆژەیەکی نوێ نییە لە ئێستادا و پێویستە بڕوات بەم کارەی ئێستات هەبێت و هێندە خواستت زۆر نەبێت، پەیوەندیت لەگەڵ خۆشەویستەکەت زۆرباش دەبێت و هەست بە ئاسودەی دەکەیت، باشترە لە لایەنی تەندروستیەوە کەمێک پشو بدەیت و مۆڵەت وەربگریت.

دوانە:
رێگامەدە کارەکانت توشی بێزاریت بکات و دەبێت خۆراگر بیت، رێنمایی هاوپیشەکانت بە هەند وەربگرە، باشترە بایەخ بە نانی بەیانی بدەیت.

قرژاڵ:
زۆر گرنگە باشتر سەرنج بدەیت لە کارەکەت بەشێوەیەکی دروست و بڕیاڕی راست بدەیت، رێگامەدە نهێنیە تایبەتیەکانی خۆت ببێتە هۆکارێک بۆ ناکۆکی لەنێوانی خۆت و خۆشەویستەکەت، هێندە بایەخ بە خواردن مەدە، دەنا کێشت زیاد دەکات.

شێر:
کۆبونەوە لەگەڵ هاوپیشەکانت بەرهەمی نابێت، چونکە بەربەستێکی زۆر هەیە، هەندێک هاوڕێت هەیە بێزارت دەکەن و دەتەوێت لێیان دور بکەویتەوە، تەندروستیت لەئێستادا زۆر باشە و چالاکیت.

فەریک:
باشترە پێداچونەوە بۆ کارەکانت بکەیت و هەڵەکانت راست بکەیتەوە بەرامبەر هاوپیشەکانت، هەمیشە لێبوردە بە بەرامبەر خۆشەویستەکەت لەهەمو بارودۆخێکدا، رەنگە ئارەزوی خواردن لەدەست بدەیت.

تەرازو:
باشترە زیاتر سەرنج بدەیتە کارەکانت و وردتر بیت، ئەگەر هەست بە دڵەڕاوکێ دەکەیت بەرامبەر خۆشەویستەکەت و گومانت هەیە، باشترە گفتوگۆی لەگەڵدا بکەیت بە ئارامی، هاوکات هەوڵبدە را‌هێنانی وەرزشی ئەنجام بدە و رێگامەدە دڵەڕاوکێ زاڵبێت بەسەرتدا.

دوپشک:
هەندێک کات خودی خۆت دەکەیتە قوربانی بۆ کارەکەت بۆ ئەوەی بگەیت بە ئامانجەکانت، رێگامەدە هیچ کەسێک دەست وەربداتە نێوانی خۆت و خۆشەویستەکەتەوە، سود لە کەشوهەوا ببینە و وەرزش بکە.

کەوان:
کەسێک هەیە لەبەردەم کارەکەت دەبێتە رێگر و دەیەوێت ببێتە بەربەست لەبەردەم ئامانج و خواستەکانت، لەلایەنی سۆزداریەوە پەیوەندیت باشتر دەبێت و هەنگاو بەرەو داهاتو دەنێیت، وازبهێنە لەهەر شتێک کە توشی دڵەڕاوکێت دەکات و خەوت تێکدەدات.

گیسک:
بەدوای چارەسەری گونجاودا بگەڕێ بۆ ئەو گرفتانەی روبەروت دەبێتەوە لە کارەکەت، بەڵام ئاگاداری هەستەکانت بەو رێگامەدە زاڵبێت بەسەرتدا، هەوڵبدە بەرامبەر خۆشەویستەکەت راستگۆبیت و پەیوەندیت بەهێز بکەیت، باشترە یەکسانی بپارێزیت لەنێوانی ژەمە خۆراکیەکانت.

سەتڵ:
باشترە هەمیشە هەنگاوی نوێ بنێیت و تاقیکردنەوەی زیاتر ئەنجام بدەیت، هەوڵبدە لەلایەنی سۆزداریەوە هەڵەکانت راست بکەرەوە و پەیوەندیت لەگەڵ خۆشەویستەکەت بەهێزبکە، هەر کاتێک هەست بە ئازای جەستەیی کرد بەتایبەت سکت، باشترە خواردنەوەی گەرم بخۆیتەوە.

نەھەنگ:
متمانە بەخۆبون دەبێتە هۆی ئەوەی سەرکەوتن بەدەستبهێنیت بەشێوەیەکی فراوانتر، ماندوبونی زۆر هۆکارە بۆ ئەوەی ئارەزوی خواردن لەدەست بدەیت.

ئه‌م بابه‌ته 30174 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP