ئەو هەڵە باوانەی خانمان لە کاتی کردنی فاوندەیشن دەیکەن


خەندان لایف-

زۆرینەی خانمان لە کاتی ماکیاژ کردن هەندێک هەڵە ئەنجام دەدەن کە کاریگەری دەبێت لەسەر شێوازی دەرکەوتنی کەسەکە، ماڵپەری layalina ئەو هەڵانەی خستۆتە رو کە زۆرینەی خانمان ئەنجامی دەدەن لە کاتی کردنی فاوندەیشن

یەکەم: ئەو فاوندەیشنەی بەکاری دەهێنن فول کەڤەرە، ئەمەش وادەکات کەسەکە بە شێوەیەکی زۆر ناسروشتی دەربکەوێت و ڕێگە لە هەناسەدانی پێست دەگرێت و دەبێتە هۆی دروستبونی زیبکەی روخسار.

دووەم: ئەو رەنگەی هەڵیدەبژێرن لەگەڵ رەنگی پێستی خۆیان نیە، زۆر گرنگە لە کاتی کرینی فاوندەیشن وریا بیت و ئەو رەنگە هەڵبژێریت لە تۆنی پێوستی خۆتەوە نزیکە.

سێیەم: فاوندەیشن رۆڵێکی گرنگی هەیە لە جوان دەرکەوتنی ماکیاژەکە، هەندێک کەس یەکسەر فاوندەیشن دەدەن لە پێستیان بێ ئەوەی شێدارکەرەوەی پێست بەکاربهێنن، ئەمەش وادەکات فاوندەیشنەکە بۆ ماوەیەکی زۆر بە پێستەوە نەمێنێتەوەو بە یەکسانی لەسەر پێستت نەوەستێت.

چوارەم: یەکێکی دیکە لەو هەڵانە ئەوەیە جۆری پێستیان فەرامۆش دەکەن، کە دەبێت ئەو فاوندەیشنەی دەیکڕیت لەگەڵ جۆری پێویستت گونجاو بێت بۆ ئەوەی نەبێتە هۆی دروستبونی زیبکە و پەڵەی روخسار.

ئه‌م بابه‌ته 9300 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP