شێوازی دروستکردنی زەڵاتەی کینتاکی

خەندان لایف-

پێداویستیەکان:
1 یەک کەلەرمی سپی بچوک
4 گێزەری لە ڕەندە دراو
نیو کوپ مایۆنیز
1\4 کوپێک شەکر
1 کەوچکی بچوک خوێ
کەمێک بیبەری رەشی هاراو
1\4 کوپێک شیر
2 کەوچک و نیو سرکەی سپی
2 کەوچکی گەورە ئاوی لیمۆ


شێوازی ئامادەکردنی:
- کەلەرمەکە ورد بکە، لەگەڵ گێزەرەکە بیکەرە قاپێکی قوڵەوە.
- لە قاپێکی دیکە مایۆنیز، شەکر، خوێ، بیبەری رەش، سرکە، ئاوی لیمۆ تێکەڵ بکە.
- تێکەڵەکە بکە بەسەر کەلەرم و گێزەرەکەدا و تێکەڵی بکە.
- سەری داپۆشە و بە درێژایی شەو لەناو سەلاجە دایبنێ، دواتر ئامادەیە بۆ پێشکەش کردن.


ئه‌م بابه‌ته 4112 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP