ئەو نیشانانەی نابێت لە منداڵدا پشتگوێ بخرێت


خەندان لایف-

لەبەر ئەوەی منداڵ توانای قسەکردنی نیە هەربۆیە ناتوانێت ئەو هەستانە دەربرێت کە هەستی پێ دەکات، زۆرکات رەنگە هەست بە ئازار بکات بەڵام تاکە ئاماژەی گریانە بۆ دەربرینی هەستەکانی بۆیە دەبێت دایکان و باوکان زۆر وریا بن، هەرگیز نابێت ئەم نیشانانە لە منداڵاندا فەرامۆش بکرێن و دەبێت بە زویی راوێژ بە پزیشک بکرێت.

یەکەم: قریشکە یان نوزاندنەوە بە بەردەوامی.

دوەم: بەرزبونەوەی مەڵاشو.

سێیەم: رەقبونی مل

چوارەم: نەخواردنی شیر بۆ ماوەی زیاتر لە هەشت کاتژمێر لە رۆژێکدا.

پێنجەم: بەرزبونەوەی پلەی گەرمی لەش زیاتر لە 38 پلە بۆ منداڵی خوار 3 مانگ، زیاتر لە 39 پلە بۆ منداڵی سەرو 3 مانگ.

شەشەم: بەرزبونی پلەی گەرمی لەش و سارد بونی دەست و قاچ.

حەوتەم: رشانەوەی بەردەوام بەتایبەت ئەگەر رەنگی سەوزباوبێت.

ئه‌م بابه‌ته 12769 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP