میران عەلی کلیپێکی نوێ بڵاودەکاتەوە

خەندان لایف-

میران عەلی بەم زوانە کلیپێکی نوێ بڵاودەکاتەوە بە ناوی "ماشەڵڵا".

هونەرمەندی گۆرانیبێژ "میران عەلی" لە چەناڵی تایبەتی خۆی لە یوتیوب بەشێک لە نوێترین بەرهەمی خۆی بڵاوکردەوە کە ڤیدیۆ کلیپێکە بە ناوی "ماشەڵلا"، لەلایەن "ڤینۆ پرۆدەکت" کاری بەرهەم هێنانی بۆ ئەنجام دراوە.

میران عەلی لەدایکبوی 1995 ەو خەڵکی شاری سلێمانیە، سەرەتای کاری هونەری دەگەڕێتەوە بۆ بەشداریکردنی لە پڕۆگرامی "خۆشترین دەنگ"، خاوەنی چەند کلیپ و گۆرانیەکە، بە هەردو کلیپی "سلێمانی، خۆشمدەوێی" ناوبانگێکی زۆری پەیداکرد.

 

 

 

 

ئه‌م بابه‌ته 5260 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP