باشترین ماسک بۆ ئەو کەسانەی پێستیان چەورە


خەندان لایف-

پێستی چەور جیاوازە لە جۆرەکانی دیکەی پێست و روبەروی هەندێک کێشە دەبێتەوە لەوانە زیبکە، خاڵەرەشەکان، بۆیە پێویستە زیاتر ئاگاداری پێستیان ببن، ماڵپەری yawmiyati  هەندێک ماسکی بڵاوکردۆتەوە بۆ ئەو کەسانەی پێستیان چەورە.

یەکەم: لیمۆ بەچەن شێوازێک بەکاردەهێنرێت و سودی زۆر بە پێست دەگەیەنێت بە تایبەتی بۆ ئەو کەسانەی پێستیان چەورە.
3 کەوچک گوشراوی لیمۆ
1 کەوچک زەردەچەوە
بە باشی تێکەڵیان بکە و بیدە لە پێستت بۆ ماوەی 30 خولەک، دواتر بە ئاوی شلەتێن بیشۆ، رۆژی جارێک دوبارەی بکەرەوە بۆ ئەوەی ئەنجامێکی باشی هەبێت.

دووەم: ماسکی مۆز زۆر گرنگە بۆ ئەو کەسانەی پێستیان چەورە 
چەند پارچە مۆزێک 
1 کەوچک هەنگوین
چەند دڵۆپێک گوشراوی پەرتەقاڵ 
تێکەڵیان بکە و بۆ ماوەی 15 خولەک بیدە لە روخسارت دواتر بە خاولیەکی نەرم بیسرە و پاشان بە ئاو بشۆ، دەتوانیت لە کۆتایدا کرێمی شێدارکەرەوەی تایبەت بە جۆری پێستت بەکاربهێنیت.

ئه‌م بابه‌ته 8278 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP