رەنگی سوراوەکەت کەسایەتیت ئاشکرا دەکات

خەندان لایف-

لە کاتی ماکیاژکردن ئەو رەنگانەی هەڵیدەبژێریت کەسایەتی و ناخی تۆ دەردەخات، هەریەک لە رەنگەکان مانای جیاوازیان هەیە، ماڵپەری Brightside بە پێی ئەو رەنگەی هەڵیدەبژێریت بۆ سوراوەکەت کەسایەتیت ئاشکرا دەکات.

یەکەم: رەنگی پرتەقاڵی 
کەسێکی دەم بە پێکەنینیت و کاتە بەتاڵەکانت لە چواردەوری هاورێکانت بەسەر دەبەیت، هەمیشە سەرنجی کەسانی چواردەورت بۆ خۆت رادەکێشیت، خەڵکی حەزیان لە گاڵتەکانت هەیە.

 

دووەم: رەنگی سور
کەسێکی دیارو چاونەترسیت لە کاتی بەرەنگاربونەی هەر دۆخێکدا، گرنگترین شت دەربارەی کەسایەتیت ئەوەیە کە بەردەوام هەوڵی گەیشتن بە خەونەکانت دەدەیت، بە جدی کار دەکەیت بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانت، هەروەها شتە سادە و کلاسیکەکان بەرز دەنرخێنیت، ئەمەش ئەوەیە کە رەنگی سور دەرباری کەسایەتیت دەیڵێت.

 

سێیەم: رەنگی پەمەیی
 بۆ هاورێکانت هەمیشە دڵسۆزیت، کاتێک کەسێک خەمێکی دەبێت بێ دودڵی هانا بۆ تۆ دەهێنێت بەم شێوەیە هەست بە ئاسودەیی دەکات و بە ئاسانی چارەسەری کێشەکانی بۆ دەکەیت، خۆشەویستیت لەلای چواردەورەکەت، کەسێکی هەستیاریت و خەڵکی رەچاوی بارودۆخت دەکات.

 

چوارەم: رەنگی بێجی
چیژ لە شتە بچوکەکانی ژیانت دەبینیت، زۆر گرنگی بە راستگۆیی دەدەیت تەنانەت لەگەڵ ئەو کەسانەی کە بێگانەن بۆت، هاورێکانت خۆشیان دەوێیت، دەزانیت چۆن خۆت هێمن بکەیتەوە و خۆت کۆنترۆل بکەیت.

 

پێنجەم: رەنگی قاوەیی
خێزانەکەت لە پێش هەمو شتێکەوەیە بۆت، ئەو کاتانەی لەگەڵ ئەوان بەسەری دەبەیت دڵخۆشتریت، حەزت بە شتە کلتوریەکانەو چێژ دەبینیت لە گێرانەوەی یدەوەریە خۆشەکان، هەروەها ئارەزوی فیلمە کۆنەکان، گۆرانی، ستایلە کۆنەکان دەکەیت.

 

 

شەشەم: رەنگی مۆر
هەمیشە دەتەوێت ئەو شتانە بزانیت کە دەتەوێت و هیچ کەسێک ناتوانێت راتبگرێت، توانای سەرکردایەتیکردنت هەیە و کەسایەتیەکی بەهێزت هەیە کە وا لە چواردەورەکەت دەکات گوێت بۆ بگرن و دوات بکەون، حەزت لە ململانێ هەیە و هەمیسە هەوڵی سەرکەوتن دەدەیت.

 

حەوتەم: رەنگی رەش
بەلاتەوە گرنگ نیە کێ و چی دەڵێن لەبارەتەوە، ژیانی خۆت دەژیت و هەوڵی بەدەستهێنانی سەربەخۆیی دەدەیت، یاساکانت بەلاوە گرنگ نیە و لە دەرەوەی ئەو یاسایانە بیر دەکەیتەوە، کەسایەتیەکی بەهێزت هەیە و هەمیشە پرسیارت هەیە دەربارەی ئەو شتانەی چواردەورت.

 

 

ئه‌م بابه‌ته 15644 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP