مەترسیەکانی سۆشیاڵ میدیا


خەندان لایف-

هەمومان رۆژانە کەم تا زۆر بەرکەوتنمان هەیە بۆ سۆشیال میدیا و بە پێی کات بەکاری دەهێنین، بەڵام رەنگە لەو مەترسیانەی بێ ئاگابیت ماڵپەری Lovepanly ئەو مەترسیانەی سۆشیاڵ میدیای خستۆتەرو و ئەو هۆکارانەشی خستۆتە کە بۆچی وات لێ دەکات هەست بە خراپی بکەیت.

یەکەم: ژیانی تایبەتیت بۆ هەمو کەس کراوەیە، هەر کەس بیەوێت دەتوانێت بە ئاسانی لە رێگەی ئەکاونتی خۆت هەمو زانیاریەک بەدەست بهێنێت.

دووەم: سۆشیاڵ میدیا تەنها دیوی باشترینی خەڵکت نیشان دەدات و هیچ کەسێک دیوێکی ناشرینی خۆی بڵاوناکاتەوە، هەر ئەمەش وادەکات کەسی باش و خراپت بۆ جیانەکرێتەوە.

سێیەم: بەردەوام لە دودڵیدا دەژیت و هەمیشە بیرت لای ئەوەیە کە چی پۆست بکەیت و چی بڵاوبکەیتەوە.

چوارەم: وات لێ دەکات ژیانی خۆت لەگەڵ خەڵکی بەراورد بکەیت، بۆ نمونە کاتێک دەبینیت هاورێکانت گەشت دەکەن تۆش دەتەوێت هەمان شت دوبارە بکەیتەوە تەنانەت ئەگەر لە تواناشتدا نەبێت.

پێنجەم: پەیوەندیە راستەقینەکانت کەم دەکاتەوە لە جێگەی ئەوە هەوڵ دەدەن لە سۆشیاڵ میدیا پەیوەندیان پێوە بکەیت.

شەشەم: ئەو هاورێیانەی لە سۆشیاڵ میدیا بنیاد دەنرێت زۆرینەی ساختەیە و لە هاورێیەتی راستەقینە دور دەکەویتەوە. هەربۆیە باشترە لە بەکارهێنانی دور بکەویتەوە.

 

ئه‌م بابه‌ته 3004 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP