لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ بخوێنەرەوە

خەندان لایف-

پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ 11ی تەمموز لە خەندان لایفەوە بخوێنەرەوە.

کاور
پەیوەندییەکانت باش نییە، بارودۆخەکەش ئاڵۆزە بەهۆی پرۆژەی نوێوە، لە لایەنی سۆزداریەوە هەمیشە هەوڵبدە ئەزمونی نوێ بکەیت و واز لەو هۆکارانە بهێنیت کە بێزارت دەکات، تەندروستیت کەمێک ناجێگیرە، چونکە دەرونت نائارامە.

گا 
رۆژێکی باش دەبێت و متمانەت بە خۆت زیاتر بەهێزدەبێت، هاوبەشی ژیانت یان خۆشەویستەکەت زیاتر پەیوەست دەبێت بە سۆزی تۆوە، هێندە بایەخ بە ڕابردو مەدە، چونکە نەخۆش دەخات.

دوانە 
توانایەکی باشت هەیە و هەنگاوی نوێ بنێ، پێویستت بە کەشێکی ئارام هەیە، چونکە ماوەیەکی زۆرە لە خۆشەویستەکەتەوە دوریت، لەگەڵ دەرونی خۆتدا دەجەنگیت و ماندودەبیت، باشترە لەسەرخۆبیت.

قرژاڵ 
ئاگاداربە، رەنگە ئەم ماوەیە بارودۆخی کارکردن گونجاو نەبێت و توشی دڵەڕاوکێ ببیت، رەفتار و مامەڵەکردنی توند لەگەڵ خۆشەویستەکەت، هیچ ئەنجامێکی باشی نابێت، بەپێچەوانەوە ناکۆکیەکان بەردەوام دەبێت، تەندروستیت باشتردەبێت و پێویستە ئاسودە بیت.

شێر 
دەرونت ئاڵۆزە و کاریگەری نەرێنی لەسەر کارەکەت هەیە، رەنگە زۆر بیری خۆشەویستەکەت بکەیت و نائارام بیت، بەڵام دوریش هەندێک کات ئەزمونێکی باشە، تەندروستیت ناجێگیرە، بەڵام کاتییە.

فەریک
خاوەن توانایەکی باش و چالاکیت، هەربۆیە دەتوانیت لە قورسترین کاتەکانتدا کاربکەیت و روبەروی کێشەکان ببیتەوە، پەیوەندی سۆزداریت لە دەستێوەردانی دەرەکی بپارێزە، لەکاتی پێویستدا گرنگە سەردانی پزیشک بکەیت.

تەرازو 
لەپێناو بەدیهێنانی ئامانجەکانتدا هەوڵبدە، چونکە ماوەیەکی زۆرە خەونی پێوەدەبینیت، رەنگە هەندێک کات لایەنی سۆزداریت باش نەبێت و نائارامبیت، بەڵام کاتییە و تێدەپەرێت، ئاگاداری تەندروستیت بە بایەخ بە خواردنی چەور مەدە.

دوپشک
پلانی پرۆژەی نوێ هەیە و هەنگاوی باشتر دەنێیت، رابردو کۆتایی هاتووە، پێویستە متمانەت بەخۆت هەبێت و هیوات بە داهاتو هەبێت، گرنگە رۆژانە کەمێک رێبکەیت، لەپێناو تەندروستیت.

کەوان 
هەڵەکانت توشی هەندێک حاڵەتی ناخۆشت دەکات لەگەڵ هاوپیشەکانت، پشتیوانی خۆشەویستەکەت بکە، چونکە لە قورسترین قۆناغەکاندا، باشترین هاوڕێ تۆ دەبیت، لەگەڵ هاوڕێکانت چالاکی دروستبکە و بچۆرە دەرەوە، بۆ ئەوەی دەرونت ئارامبێتەوە.

گیسک 
پەیوەندیەکانت چالاکدەبێت و بە بیرۆکەکانت هەنگاوی نوێ دەنێیت، نابێت بەپێی ئارەزو واتە میزاجی خۆت مامەڵەی خۆشەویستەکەت بکەیت، چونکە دوردەکەوێتەوە، بایەخ بە چالاکی و یاری وەرزشی بدە، لەپێناو تەندروستیت.

سەتڵ
پێویستە زانیاری ئاڵوگۆر بکەیت و بایەخ بە کارەکانت و هاوپیشەکانت بدەیت، غیرە کاریگەری نەرێنی لەسەر پەیوەندی سۆزداریت هەیە و شکستی لەدوادەبێت، ئەگەر تەندروستیت باش نەبو، راوێژی پزیشک بکە.

نەهەنگ
پشت بە هاوکاری هاوپیشەکانت مەبەستە، پێویستە پشت بە تواناکانی خۆت ببەستیت، بێگومان لە سۆزداریدا خۆشی و ناخۆشی هەیە و دەبێت خۆڕاگربیت، رەنگە تەندروستیت کەمێک ناجێگیر بێت، بەهۆی ماندوبونەوە.

ئه‌م بابه‌ته 32402 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP