هەردی سەلامی گۆرانیەکی نوێ بڵاودەکاتەوە

خەندان لایف-

هونەرمەندی گۆرانیبێژ هەردی سەلامی بەم زوانە گۆرانیەکی نوێ بڵاودەکاتەوە.

هونەرمەندی گۆرانیبێژ "هەردی سەلامی" لە چەناڵی تایبەتی خۆی لە یوتیوب بەشێک لە گۆرانیە نوێیەکەی بە ناوی "دڵ فرۆش" بڵاوکردەوە، لە ئایندەیەکی نزیکدا تەواوی گۆرانیەکە بڵاودەکاتەوە و پێشکەش بە هەوادارەکانی دەکات، تێکست و ئاوازی گۆرانیەکە لەلایەن "هەردی سەلامی" خۆیەوە نوسراوە.

هەردی سەلامی لە ساڵی 1987 لە سلێمانی لەدایک بوە، دەرچوی بەشی شانۆیە، سەرەتا بە کاری دەرهێنان دەستی پێ کردوە، لە ئێستادا خاوەنی چەندین گۆرانی و کلیپە.

 

 

ئه‌م بابه‌ته 6790 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP