کەژێ هاوتا یادی لەدایک بونی دەکاتەوە

خەندان لایف-

خانمە هونەرمەند "کەژێ هاوتا" یادی لەدایک بونی دەکاتەوە.

دوێنێ خانمە هونەرمەندی گۆرانیبێژ "کەژێ هاوتا" لە لاپەرەی فەرمی خۆی لە تۆری کۆمەڵایەتی ئینستاگرام لە شێوەی ستۆری ڤیدیۆی یادی لەدایک بونی بڵاوکردەوە کە یادی 20 ساڵەی لەدایک بونی دەکاتەوە، سوپاسی ئەو کەسانە دەکات کە بەهۆی یادی لەدایک بونیەوە پیرۆزباییان لێ کردوە.


کەژێ کچی (ھاوتا ئەسعەد)ـی ھونەرمەندی گۆرانیبێژە، برازای (زیاد ئەسعەد)ـی ھونەرمەندی بەناوبانگی کوردە، لە ساڵی 1999 لەدایک بوە، خاوەنی چەند گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپێکە.


ئه‌م بابه‌ته 38981 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP