لەدوای نان خواردن لەم هەڵانە دوربکەوەرەوە


خەندان لایف-

بێ ئەوەی بەخۆمان بزانین رۆژانە لە دوای نان خواردن هەندێک هەڵە دەکەین کە زیانێکی زۆر بە جەستەمان دەگەیەنێت و کاریگەری خراپی لەسەر تەندروستیمان دەبێت. باشترە لەم رەفتارانە دور بکەوینەوە.

یەکەم: توندکردنی قایشی پانتۆڵەکەت دوای ژەمە خۆراکیەکان، چونکە زیان بە ڕیخۆڵە دەگەیەنێت لەروی تەندروستیەوە، دەبێتە هۆکارێک بۆ توشبون بە شیرپەنجەی کۆڵۆن.

دووەم: خەوتن ڕاستەوخۆ پاش ژەمە خۆراکیەکان زیان بە کرداری هەرس دەگەیەنێت و دەبێتە هۆکارێک بۆ هەوکردنی ریخۆڵە و کێشە لەگەدە.

سێیەم: خواردنی میوە دوا ژەمە خۆراکیەکان سودی نییە بەپێچەوانەوە دەبێتە هۆی گرتنی شوێنی هەوا لە گەدەدا، هەربۆیە باشترە کاتژمێرێک بۆ دو کاتژمێر دوای نان خواردن بخورێت.

چوارەم: خواردنەوەی چا کە یەکێکە لە ڕەفتارە باوەکان ڕاستەوخۆ دوای نان خواردن، ئەمەش دەبێتە هۆی دروستکردنی بەربەست لە کرداری هەرسکردنی پڕۆتینەکان بەهۆی زۆری ترشی لە گەدەدا، ئەمە جگە لەوەی پێکهاتە خۆراکیەکان وەک ئاسن دەمژێت.

پێنجەم: خۆشتن پاش نانخواردن زیان بە تەوژمی خوێن دەگەیەنێت و چڕی دەکاتەوە بەتایبەت لە قاچ و دەستەکاندا، بڕی چونی خوێن بۆ گەدە کەمدەکاتەوە و زیان بە هەرس دەگەیەنێت.

شەشەم: رۆیشتن کاریگەری لەسەر ئامێری هەرس هەیە سودی پێکهاتە خۆراکیەکان وەک ڤیتامین و کانزا ناگەیەنێت بە لەش.

 

ئه‌م بابه‌ته 15078 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP