ئەگەر ماڵەکەت بچوکە سود لەم بیرۆکان وەربگرە

خەندان لایف-

ئەو ماڵانەی بچوکن زۆرکات قەرەبالغ دەردەکەون، پێویستە بە شێوەیەک رێکی بخەیت کە بۆشایی زیاتر لە ماڵەکەتدا هەبێت و ماڵەکەت گەورەتر لە قەبارەی خۆی دەربکەوێت، ماڵپەری Brightside هەندێک بیرۆکەی زیرەکانەی بڵاوکردۆتەوە تایبەت بە ئەو کەسانەی ماڵەکەیان بچوکە.

ئەو سیسەمانە یان ئەو مێزانە بەکاربهێنە کە دەتوانرێت کۆبکرێنەوە.

 

مێزی گەورە بەکارمەهێنە بۆ ئەوەی ژورەکەت کراوەتر دەربکەوێت.

 

ئەو کەسانەی لە شوقەدا دەژین دەتوانن بەم شێوەیە پاسکیلەکانیان هەڵبواسن.

دەتوانیت سود لە دیوارەکان وەربگریت بۆ هەڵواسینی کەلوپەل.

 

لە ناو چەکمەجەکان بۆکس دابنێ بۆ رێکخستنی کەلوپەلەکانت.


 

لە ناو کەوانتەرەکەت سود لەم تاکانە وەربگرە.

 

جێگای تایبەت بۆ جلشۆرەکەت تەرخان مەکە، دەتوانیت لەگەڵ شوێنی دەست شۆرەکە جێی بۆ بکەیتەوە.

 

سود لە ژێر سیسەمەکەت ببینە بۆ هەڵگرتنی کەلوپەلەکانت.

 

رەنگی سپی وا لە ماڵەکەت دەکات گەورەتر دەربکەوێت، دوربکەوە لە رەنگی زەرد یان هەر رەنگێکی تر.

 

ئەگەر تەنها دوکەسن باشترە قەبارەی سەلاجەکەت بچوک بێت.

 

ئاوێنەی گەورە وا لە ماڵەکەت دەکات گەورە دەربکەوێت.

 

سود لە بەرزاییەکانی ماڵەکەت ببینە.

 

 

ئه‌م بابه‌ته 46737 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP