سودەکانی چا بۆ پێست و شێوازی بەکارهێنانی

خەندان لایف-

چا سودی زۆر بە جەستە دەگەیەنێت، بەڵام رەنگە لە سودەکانی بۆ پێست بێ ئاگا بوبێتین، ماڵپەری bashartek ئەو سودانەی بڵاوکردۆتەوە کە بۆ پێست هەیەتی هەروەها شێوازی بەکارهێنانەکەشی خستۆتە رو.

سودەکانی:
یەکەم: مادەی کافاین کە لە چا دا هەیە یارمەتی شاردنەوەی رەشی ژێرچاوەکان دەدات، ئاوساوی ژێرچاوەکان ناهێڵیت.

دووەم: یارمەتی کەمکردنەوەی ئەو زیانانە دەدات کە رۆژانە بە هۆی بەرکەوتنی تیشکی خۆرەوە بەر پێستمان دەکەوێت.

سێیەم: یارمەتی پاککردنەوەی پێست دەدات، دەتواندرێت وەکو تۆتەری سروشتی بۆ پێست بەکاربێت.

چوارەم: دژەئۆکسیدونە کە کاریگەری بەهێزی هەیە لەسەر کەمکردنەوەی چرچی پێست.

پێنجەم: ئەگەری توشبون بە شێرپەنجەی پێست کەم دەکاتەوە.

شەشەم: بە خێرایی سوتاوی پێست چاک دەکاتەوە.


شێوازی بەکارهێنانی:
- نیو کوپ ئاوی گەرم بکەرە ناو پەرداخێک ئاوی سارد، دواتر کیسەیەک چای تێبکە.
- چایەکە لەناو ئاوەکە جێبهێلە بۆ ماوەی ٥ خولەک.
- چایەکە لە ئاوەکە دەربهێنە، چایەکە بدە بدە لە پێستت.
- ئەگەر چایەکە وشک بۆوە دوبارە بیکەرەوە ناو ئاوەکە بۆ ئەوەی تەڕ ببێتەوە و دوبارە بەکاری بھێنە.

 

 

 

ئه‌م بابه‌ته 8139 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP