بە وێنە؛ بەم شێوەیە منداڵەکەت پەروەردە بکە

خەندان لایف-

کاتێک دەبیت بە دایک و باوک بەرپرسیارێتیەکی گەورە دەکەوێتە شانت، هەمو دایک و باوکێک دەیەوێت منداڵەکەی، راستگۆ، ئازا، باش، دڵسۆز دەربچێت، بێگومان ئەمەش لەدەستی خۆتدایە کە چۆن منداڵەکەت پەروەردە دەکەیت، ماڵپەری Brightside هەندێک رێنمایی بڵاوکردۆتەوە بۆ دایک و باوکان کە لە منداڵیەوە بەم شێوەیە منداڵەکانیان رابهێنن.

یەکەم: فێری بکە رێز لە هەردو رەگەز بگرێت، چونکە هەردوکیان یەکسانن.

 

دووەم: لە کاتی کردنی هەڵەیەک مەیشکێنەرەوە، بەڵکو هەوڵ بدە بۆی راست بکەیتەوە.

 

سێیەم: فێری بکە زانیاری بەدەست هێنان گرنگترە لە بەدەستهێنانی نمرە، بە پێی نمرەکانی هەڵیمەسەنگێنە.

 

چوارەم: فێری بکە کە تۆ دوژمنی ئەو نیت و دەتەوێت کێشەکانی بۆ چارەسەر بکەیت، بۆ ئەوەی لە وتنی هیچ شتێک نەترسێت.

 

پێنجەم: هەمیشە ئامادەی بکە بۆ ئەوەی شەرم نەکات و پشت بە خۆی ببەستێت.

 

شەشەم: هەمیشە پێی بڵێ تەنها لەبەر قسەی چواردەورەکەی ئەو شتانە ئەنجام نەدات کە ئارەزوی پێی نیە.

 

حەوتەم: پرسارکردن شتێکی زۆر ئاساییە و فێری بکە لە پرسارکردن شەرم نەکات.

 

هەشتەم: زۆر گرنگە کە فێری بکەیت کە مەجبور نیە ئەو شتانە ئەنجام بدات کە لە توانایدا نیە، کاتێک هەست بە باشی ناکات دەتوانێت بە مامۆستاکەی بڵێت.

 

نۆیەم: فێری بکە کە ژینگەی خۆشبوێت و رێزی لێ بگرێت.

 

 

دەیەم: با هەرگیز لە وتنی "نەخێر" نەترسێت، ئەگەر پێویست بکات با بیڵێت.

 

ئه‌م بابه‌ته 31728 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP