لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ بخوێنەرەوە


خەندان لایف-

پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ 10ی تەمموز لە خەندان لایفەوە بخوێنەرەوە.

کاور
لەئێستادا دەست بە هیچ پرۆژەیەکی نوێ مەکە ئەگەر متمانەی تەواوت بە تواناکانت نییە، لەگەڵ خۆشەویستەکەت هەندێک دەنگەدەنگت دەبێت، بەڵام کاتییە، گرنگی بە جوانی و رێکی لەشولارت بدە.

گا
لە رۆژانی داهاتودا چاوت بەچەندین کەسایەتی گرنگ دەکەوێت، هەربۆیە پێویستە ئامادەکاری بکەیت و لە ئاستی هەموو ئەو بەرپرسیاریەتیانەدا بیت کە پێت دەسپێردرێت، هەوڵبدە یارمەتیدەری هاوڕێکانت بدە و کاتێکی خۆشیان لەگەڵ بەسەربەرە، ئەگەر هەست بە ئازاری جەستەیی کرد لەلایەنی تەندروستیەوە ئەوا باشترە پشو بدەیت.

دوانە
هەلەکان بقۆزەرەوە و بەشێوەیەکی ئەرێنی بەکاریبهێنە بۆ ئەوەی هەنگاوی نوێ بنێیت، کاتێک توشی ناکۆکی دەبیت لەگەڵ خۆشەویستەکەت هێندە بەخێرایی بڕیارمەدە و هەوڵبدە چاوەڕێ بکە، تەندروستیت باشتر دەبێت.

قرژاڵ
هەمو بەربەست و قورساییەکان تێدەپەڕێنیت، چونکە متمانەت بەخۆت هەیە، باشترە هاوبەشی هاوڕێ و ئازیزانت بکە لە خۆشی و ناخۆشیەکانیاندا، تا هەست بکەن پشتیوانیان دەکەیت، تەندروستیت ئەم ماوەیە جێگیر دەبێت.

شێر
سود لە کێبڕکێی هاوپیشەکانت وەربگرە و هەوڵبدە هەموو توانایەکی خۆت بەکاربەری و زیاتر بەرەوپێش بچیت، لەگەڵ خۆشەویستەکەت توشی ناکۆکی دەبیت ئەم ماوەیە و باشترە بە هێمنی چارەسەری کێشەکان بکەیت، لایەنی تەندروستیت باشتر دەبێت ئەم ماوەیە پشوو بدەیت.

فەریک
هەوڵبدە هەمیشە ئامادەبیت بۆ ئەوەی روبەروی هەمو ئەوانە بیتەوە کە دەیانەوێت زیانت پێ بگەینن، هەوڵبدە پەیوەندیت لەگەڵ خۆشەویستەکەت بەهێزتر بکە و بایەخی پێ بدە، لایەنی دەرونیت ماندوە و باشترە بەشداری چالاکی تەنزئامێز بکەیت.

تەرازو
زیرەکی و لێهاتویت دەبێتە هۆی ئەوەی بتوانیت بە باشی ئاستی پیشەکەت بەرەوپێش بەریت و هەنگاوی نوێ بنێیت، باشترە لەروی کۆمەڵایەتیەوە چالاک بیت، لەروی تەندروستیەوە باش نییە شەوان تا درەنگانێک بمێنیتەوە و کاربکەیت.

دوپشک
تەنها بایەخ بە لایەنێکی کارەکەت مەدە، چونکە سەرکەوتن پێویستی بە بایەخدانە بەهەمو لایەنەکان بەبێ جیاوازی، هاوڕێی نوێ دەناسیت و لەروی کۆمەڵایەتییەوە هەنگاوی نوێ دەنێیت و ئاسودە دەبیت، واز لەو رەفتارانە بهێنە کە زیان بە تەندروستیت دەگەیەنێت.

کەوان
لایەنی داراییت باشتر دەبێت پاش رێکخستنەوەی کارەکانت، لەگەڵ خۆشەویستەکەت کاتێکی خۆش بەڕێدەکەیت و ئاسودە دەبیت، لایەنی دەرونیت باش دەبێت و تەندروستیت جێگیر دەبێت.

گیسک 
بەهۆی تواناکانتەوە و شێوازی کارکردنت لەلایەن بەرپرسانتەوە و پاداشت دەکرێیت، پەیوەندی نێوان خۆت و خۆشەویستەکەت بەرەوپێش دەچێت و زیاتر نزیک دەبنەوە لە یەکتری و خۆشەویستی بەیەکتری دەبەخشن، هەوڵبدە هێندە بە نێگەتیڤانە بیرنەکەیتەوە ئەگەرنا کاریگەری لەسەر ئاستی چالاکیەکانت دەبێت.

سەتڵ
توڕەی خۆت دەرمەخە بەرامبەر بەرپرسەکانت، دەنا زیان بە خۆت دەگەیەنیت، رێگامەدە کەس زاڵبێت بەسەر پەیوەندی سۆزداریتدا و چالاکانە رەفتار بکە، هەوڵبدە چارەسەری بیرکردنەوە نێگەتیڤیەکانت بکە.

نەهەنگ
دەبێت رۆڵێکی گرنگ هاوشێوەی بەرپرسێک بگێڕیت لە کارەکەت و ئەرکەکانت بەباشی جێبەجێ بکەیت، ئەمڕۆ لەگەڵ خۆشەویستەکەت ژوانت دەبێت و باشترە راستگۆیانە گفتوگۆی لەگەڵدا بکەیت، کەمێک تەندروستیت ناجێگیر و هەست بە کرژبون دەکەیت

ئه‌م بابه‌ته 48662 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP