ئەو 7 رێگایەی وات لێدەکات زیاتر بژیت

خەندان لایف-

بێگومان تەمەن شتێک نیە لە دەستی خۆتدابێت بەڵام دەتوانیت خۆت لە چەند شتێک بپارێزیت بۆ ئەوەی ژیانێکی زیاتر بژیت، رەنگە تا ئێستا واتزانیبێت تەنها بە پەیرەوکردنی سیستمی خۆراکی تەندروست دەتوانیت ئاگاداری تەندروستیت بیت و زیاتر بژیت، بەڵام تەنها ئەمە بەس نیە، ماڵپەری heartyaging ئەو حەوت شتەی بڵاوکردۆتەوە کە وات لێدەکات زیاتر بژیت.

یەکەم: ئەو یاریانە ئەنجام بدە کە مێشک چالاک دەکەن، وەکو یاری سۆدوکو، پەزڵ، هەروەها خوێندنەوە کاریگەری زۆری هەیە لەسەر چالاک بونی مێشک.

Image result for puzzle

دووەم: هاورێیەتی کەسانی دیکە بکە، هەستکردن بە تەنهایی مەترسی بۆ سەر دڵ هەیە، وا لە کەسەکە دەکات بە نێگەتیڤی بیربکاتەوە، هەروەها هۆکارە بۆ قەڵەوی، شێرپەنجە، شەکرە.

سێیەم: پاک و خاوێنی دەم و ددانت بپارێزە، بێگومان هەر شتێک کە دەیخۆیت لە دەمەوە دەچێتە ناو گەدە، بۆیە هەمیشە ئاگاداری خاوێنی دەم و ددانت بە بۆ ئەوەی لە نەخۆشی پارێزراو بیت.

Image result for national floss day 2018

چوارەم: ئەوەندە مەخۆ کە بە تەواوی هەست بە تێری بکەیت، تەنها ئەوەندە بەسە کە هەست بە برسێتی نەکەیت، ئەمەش نهێنی خەڵکی یابانە کە تەمەنێکی درێژ دەژین.

پێنجەم: کەمتر سەیری تەلەفزیۆن بکە و بۆ ماوەیەکی کەم ئامێرە زیرەکەکان بەکاربهێنە، لێکۆڵینەوەیەک کە لە ساڵی2010 کراوە ئەوەی خستۆتە رو کە ئەو کەسانەی بۆ ماوەی 4 کاتژمێر سەیری تەلەفزیۆن دەکەن بەرێژەی %46 زوتر دەمرن بە بەراورد بەو کەسانەی بۆ 2 کاتژمێر سەیری تەلەفزیۆن دەکەن.

Image result for people watching tv

شەشەم: خوارنەوەی قاوە کاریگەری هەیە لەسەر رێکخستنی لێدانەکانی دڵ، کەمکردنەوەی ئەگەری توشبون بە شەکرە.

حەوتەم: بە شێوەیەکی پۆزەتیڤانە بیربکەرەوە، لێکۆڵیەنەوەیەک لە زانکۆی هارڤارد ئەوەی دەرخستوە کە ئەو کەسانەی بە شێوەی پۆزەتیڤانە بیردەکەنەوە بە رێژەی %16 ئەگەری ئەوە کەمدەکاتەوە کە بە شێرپەنجە بمرن، %38 ئەگەری ئەوە کەمدەکاتەوە کە بە نەخۆشی دڵ بمرن، %39 ئەگەری ئەوە کەمدەکاتەوە کە بە جەلتە بمرن.

Related image

ئه‌م بابه‌ته 10240 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP