بوراک دوای سەردانەکەی بۆ بەیروت پەیامێک ئاراستەی ئەوێ دەکات


خەندان لایف-

ئەکتەری ناسراوی تورک "بوراک ئوزجیڤیت" نوێتەرین وێنەی خۆی لە تۆری کۆمەڵایەتی ئینستاگرام بڵاوکردەوە لە بەیروت، پەیامێک ئاراستەی ئەو وڵاتە دەکات و دەڵێت "بەیروت زۆر سوپاستان دەکەم بۆ هەمو شتێک" 

هەرچەندە سەرەتای رێورەسمەکەی گەیشتنی "بوراک" بە باشی بەرێوە نەچو بەهۆی ئەو قەرەبالغی و جەنجالیە زۆرەی هاوڵاتیان دروستی کردبو بە مەستی بینینی "بوراک" بەڵام بوراک سوپاسگوزارە بۆ ئەو خۆشەویستیە زۆرەی هەوادارەکانی.

ئەمەش دوای ئەوەی رۆژی پێنج شەممەی رابردو سەردانی بەیروتی کرد و لەلایەن "دانی موقەدەم" و هاوسەرەکەی "میرنا موقەدەم" پێشوازی لێ کرا، دواتر سەردانی لوبنانی کرد و لەلایەن بازرگان "جاد سوایا" و هاوسەرەکەی پێشوازی لێکرا.

بوراک لە ساڵی 1984 لە شاری ئەستەنبول لە تورکیا لەدایک بوە، لە ساڵی 2006 دەستی بە کاری نواندن کردوە، یەکێکە لە ئەکتەرە بەناوبانگەکانی تورکیا، ساڵی 2017 هاوسەرگیری لەگەڵ خانمە ئەکتەر "فەهریە ئێڤجین" کرد و خاوەنی منداڵێکن بە ناوی "کاران".

ئه‌م بابه‌ته 15610 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP