خەندان لایف-
لە کاتی ماکیاژکردن پێویستە جۆری ماکیاژەکە و شێوازی کردنەکەی لەگەڵ جۆری پێستت و شێوەی روخسارت گونجاوبێت، ماڵپەری فوستانی هەندێک رێنمایی بڵاوکردۆتەوە بۆ ئەو کەسانەی پێستیان چەورە کە بەم شێوازە هایلایت بۆ سەر رومەتیان بکەن.
یەکەم: پێش ئەوەی ماکیاژ بکەی باشترە کە تۆنەر یان دژەخۆری تایبەت بە جۆری پێستت بەکاربهێنیت بۆ ئەوەی چەوریەکەی روخسارت رێکبخات بە روخسارتەوە.
دووەم: کرێم بۆ روخسارت بەکارمەهێنە بۆ ئەوەی روخسارت بریقەدار نەبێت، لەبری ئەوە هایلایتی پاودەر بەکاربهێنە.
سێیەم: ئەو فاوندەیشنەی کە بەکاری دەهێنیت باشترە مات بێت بۆ ئەوەی هایلایتەکە زیاتر بمێنێتەوە.
چوارەم: لە کاتی کردنی هایلایت کونیلەکانی پێستت زیاتر دەردەکەون، بۆیە باشترە پرایمەر بەکاربهێنیت بۆ ئەوەی بیشاریتەوە.
پێنجەم: گرنگترین شت ئەوەیە کە بە رێژەیەکی کەم بەکاری بهێنیت و هایلایت زۆر نەکەیت بۆ ئەوەی روخسارت سروشتی بێت و شێوەی روخسارت تێکنەدات.
ئهم بابهته 7121
جار خوێنراوهتهوه