چۆن بزانیت خۆشەویستەکەت شیاوی تۆیە


خەندان لایف-

خۆشەویستی بەس نیە بۆ پێکەوەبونتان، چونکە ئەوەی کە وادەکات پەیوەندیەکەتان درێژە بکێشێت ئەو رێز و ئارامیەیە کە لەلایەن بەرامبەرەکەتەوە پێت دەبەخشرێت و هەستی پێ دەکەیت، ماڵپەری lovepanky ئەو نیشانانەی بڵاوکردۆتەوە کە دەیسەلمێنێت خۆشەویستەکەت شیاوی تۆیە

یەکەم: هەمیشە دەتدوێنێت بۆ ئەوەی گقتوگۆی زیاترت لەگەڵ بکات.

دووەم: ژیانێکی پر خۆشیت بۆ دابین دەکات و ئەو شتانە ئەنجام دەدات کە تۆ ئارەزوت پێیەتی.

سێیەم: هەمو شتێکی تۆ دەبینێت هەست بە هەر گۆڕانیەک دەکات کە لە تۆدا روبدات.

چوارەم: زۆرت لێناکات بۆ ئەوەی ئەو شتانە ئەنجام بدەیت کە ئەو دەیەوێت.

پێنجەم: رێز لە خواست و ئارەزوەکانت دەگرێت.

شەشەم: هەوڵ دەدات بتکات بە کەسێکی باشتر و ئارەزو دەکات بەرەوپێش بچیت.

حەوتەم: خێزان و هاورێکانتی خۆش دەوێت و رێزیان لێ دەگرێت.

هەشتەم: کات بۆ تۆ تەرخان دەکات و فەرامۆشت ناکات.

نۆیەم: ئامانجی هەیە لە ژیانیدا و دەزانێت چۆن هەنگاو دەنێت.

 دەیەم: کاتێک ئەوت لایە هەست بە پارێزراوی و خۆشەویستی دەکەیت.

 یانزەیەم: گرنگیت بۆ ئەو، هەمیشە پرس و راوێژت پێ دەکات بۆ کارەکان.

دوانزەیەم: ئەو ساتانەت خۆشترە کە ئەوت لایە و بیری دەکەیت ئەگەر لێت دوربێت.

 

ئه‌م بابه‌ته 12766 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP