ناسلیهان ئەتاگوڵ و هاوسەرەکەی ساڵیادی هاوسەرگیریان دەکەنەوە

 

خەندان لایف-


ناسلیهان ئەتاگوڵ نوێترین وێنەی خۆی لەگەڵ "کادیر دۆغلو"ی هاوسەری بڵاوکردەوە لە رۆژی ساڵیادی هاوسەرگیریان.

خانمە ئەکتەر "ناسلیهان ئەتاگوڵ" پاڵەوانی درامای "ئەشقی شێتانە"، لە لاپەرەی فەرمی خۆی لە تۆری کۆمەڵایەتی ئینستاگرام نوێترین وێنەی خۆی لەگەڵ "کادیر دۆغلو"ی هاوسەری بڵاوکردەوە، ساڵیادی هاوسەرگیریان دەکاتەوە و دەڵێت "هەمو شتێکتم خۆشدەوێت".

ناسلیهان لە دایکبووی ساڵی 1992 ناسراوە بەوەی شێوەی لە تورک ناچێت، دایکی ڕوسیە و باوکی شەرکەسیە و لە تەمەنی شەش ساڵیەوە دەستی بەکاری نواندن کردوە سێ جار خەڵاتی باشترین ئەکتەری وەرگرتوە.


ناسلیهان پاش ماوەیەکی زۆر لە خۆشەویستی لەساڵی 2016 هاوسەرگیری لەگەڵ کادیر دۆغلو دەکات، هاوسەرەکەی کاری مۆدێل دەکات.

 

ئه‌م بابه‌ته 26271 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌



Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP