لە نێوان سەگەکان و هاوسەرەکەی سەگەکانی هەڵبژارد

خەندان لایف-

چیرۆکی زۆرمان بیستوە دەربارەی خۆشەویستی مرۆڤ بۆ ئاژەڵە ماڵیەکان، بەڵام ئەم چیرۆکەی "لیز هاسلام" جیاوازە کە لە نێوان سەگەکانی و هاوسەرەکەی "لیزهاسلام" سەگەکانی هەڵبژاردوە.

لیز ئەو کاتەی تەمەنی 16 ساڵ بوە کەوتۆتە داوی خۆشەویستی "مایک"، ئەو کاتەی قوتابخانەی ئامادەیی تەواو کردوە هاوسەرگیری لەگەڵ "مایک" کردوە، منداڵێکیان بوە بە ناوی "ئۆلی" بۆ ماوەی 25 ساڵ پێکەوە ژیاون.

لیز باسی ئەم روداوە دەکات و دەڵێت "رۆژێک هەستام بە بارودۆخێکی نائاساییەوە، چونکە نەخۆشبوم و دەمویست بەسەریدا زاڵ ببم، "مایک" بێ ئەوەی رەچاوی بارودۆخی من بکات وتی "من هەڵدەبژێریت یان سەگەکان"، لەو ساتەوە من ئیتر مایکم نەبینیەوە و گوێم لە دەنگی نەبوە".

لیز ئاماژەی بەوە کرد "مایک وایزانیوە من ئەوم فەرامۆش کردوە بەهۆی ئەوەی پەیوەندیەکی نزیکم هەبوە لەگەڵ سەگەکانم، من ئەوانم هەڵبژارد چونکە ئەوان پێویستیان بە من هەیە، بروام نە دەکرد دوای تێپەرینی 25 ساڵ بەسەر هاوسەرگیریمان بەم شێوەیە لەیەکتر جیاببینەوە"

هەروەها لیز وتی "بێگومان ئاگاداربونی 30 سەگ کارێکی زەحمەتە چونکە پێویستیان بە خواردن، ئاگادار بون، دەرمان، پیاسەکردن هەیە، رۆژانە 18 کاتژمێر تەرخان دەکەم بۆیان، من سەگەکانم هەڵبژارد و بە بڕیارەکەشم دڵخۆشم".




ئه‌م بابه‌ته 19532 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP