لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ بخوێنەرەوە

خەندان لایف-

پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ 9ی تەمموز لە خەندان لایفەوە بخوێنەرەوە.

کاور
کەمێک بە ئاگاوە رەفتاربکە لە کارەکەت، مەرج نییە ئەوەی لەگەڵتدا پێکەنی هاوکاریت بکات، باشترە زیاتر متمانە بە خۆشەویستەکەت بکەیت لەپێناو کۆتاییەکانی ئاسودەتر، ئەمڕۆ لەروی تەندروستیەوە بەهۆی پەستانی زۆرەوە ماندو دەبیت.

گا 
یەکێک لە هاوپیشەکانت ئیرەیت پێدەبات، بەهۆی سەرکەوتنەکانتەوە و دەیانەوێت دەنگۆی خراپت لەسەر بڵاوبکەنەوە، هەمیشە هەوڵبدە گوێبیستی قسەکانی هاوپیشەکەت بە، هاوکات وازبهێنە لە تاوانبارکردنی بەشێوەیەکی ناڕەوا بەبێ هۆ، باشترە راهێنانی وەرزشی ئەنجام بدەیت لەپێناو نەهێشتنی پەستانە زۆرەی سەرشانت.

دوانە
چانسێکی نوێ دێتە بەردەمت و لەلایەن بەرپرسەکانتەوە هاوکاری دەکرێیت، چونکە سەرسامن بە تواناکانت و دەیانەوێت زیاتر لەگەڵ تۆدا رێکبکەون، پەیوەندی سۆزداریت لە ئێستادا جێگیرە و زیاتر پەیوەست دەبیت بە خۆشەویستەکەتەوە، گرنگە زیاتر بایەخ بە تەندروستی بدەیت.

قرژاڵ
هەموو شتێک لە بەرژەوەندی تۆیە، بەڵام دەبێت زۆر بە ئاگابیت، رەفتاری خۆشەویستەکەت لەم ماوەیەی کۆتاییدا کەمێک توڕەی کردویت و باشترە راستگۆیانە قسەی لەگەڵدا بکەیت و هۆکارەکان بزانیت، کەمێک وریابە لە جۆری خواردنەکانت و هەوڵبدە تەندروست بێت.

شێر
کاتێکی گونجاوە بۆ ئەوەی بەرەوپێش بچیت و هەنگاوی نوێ بنێیت، خۆشەویستەکەت واهەستدەکات فەرامۆشت کردوە، هەربۆیە رەنگە لێت دورکەوێتەوە، پێویستە هەڵەکانت راست بکەیتەوە، تەندروستیت لەئێستادا زۆرباشە.

فەریک
خاوەن زانیاری و ئاستێکی باشی، ئەمەش باشترین یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی چارەسەری کێشەکان بکەیت بەخێرایی، متمانە گرنگترین شتە لە پەیوەندی سۆزداریدا، کەواتە هەوڵمەدە کارێک بکەیت غیرە بکات خۆشەویستەکەت، ئاگاداری جۆری خواردنەکانت بە.

 

تەرازو
بەرپرسانت سەرسامن بە کارەکانت و پشتیوانیت دەبن، ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی زیاتر بەپەرۆش بیت بۆ کارەکەت، هێندە بایەخ مەدە بەو دەنگۆیانەی هەیە و تەنها گرنگی بە نهێنیەکانی نێوان خۆت و خۆشەویستەکەت بدە، ئەگەر بایەخی زیاتر بە خەو بدەیت لە رۆژدا چالاکتر دەبیت.

دوپشک
هیچ هاوکاریەک رەتمەکەرەوە کاتێک پێشکەش دەکرێت لە کارەکەت، چونکە یارمەرتیدەرت دەبن بۆ ئەوەی بەرەوپێش بچیت، باشترە ئازادی بدەیت بە خۆشەویستەکەت، چونکە غیرەکردنی زۆر تەنها زیانی هەیە، بەرپرسیاریەتیەکی زۆرت لەسەر شانە، ئەمەش ماندوی کردویت.

کەوان
زیاتر گرنگی بە کارکردنت بدە بەشێوەیەکی گروپ، چونکە بەم شێوەیە سەرکەوتن بەدەستدەهێنیت، لەگەل خۆشەویستەکەت ساتێکی رۆمانسی بەڕێدەکەیت و ئاسودە دەبیت، گەشتکردن هەنگاوێکی باشە بۆ ئەوەی زیاتر ئارام بیتەوە.

گیسک
سەرجەم کێشەکانی کارەکەت کۆتاییان دێت و لەگەڵ هاوپیشەکانت ئاسودە دەبیت و زیاتر لەپێناو داهاتو هەوڵدەدەیت، خۆشەویستەکەت زیاتر هەوڵدەدات پشتیوانیت بکات و لەگەڵت بمێنێتەوە، ئەگەر تەندروستیت باش نییە باشترە سەردانی پزیشک بکەیت.

سەتڵ
پرۆژەی نوێ لەکارەکەت بەڕێوەیە و هەنگاوی نوێ دەنێیت بەرەو سەرکەوتن، لە غیرەکردنی خۆشەویستەکەت تەواو بێزار دەبیت و باشترە گفتوگۆی لەگەڵدا بکەیت بە هێمنی، بەشداری چالاکی تەنزئامێز بکە بۆ ئەوەی ئارام بیتەوە .

نەهەنگ
هەندێک بڕیاڕی نوێ دەبێتە هۆی ئەوەی پێداچونەوە بۆ کارەکانی خۆت بکەیت، هێندە بە خێرایی لەسەر خۆشەویستەکەت بڕیاڕمەدە و راوێژی پێ بکە لە کارە گرنگەکاندا، رەنگە توشی ئازارێکی کەم ببیت، بەڵام کاتییە.

ئه‌م بابه‌ته 45130 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP