شێوازی دروستکردنی محەلەبی بە تامی قەیسی


خەندان لایف-

پێداویستیەکان:
شەش کوپ ئاو
400 گرام قەیسی
شەش کەوچک شەکر
پێنج کەوچک نیشاستە

شێوازی دروستکردنی:
- قەیسیەکە بە وردکراوی لەگەڵ ئاوەکە بکوڵێنە.
- شەکرەکەی بۆ زیاد بکەو بەردەوام تێکی بدە تاکە دەتوێتەوە.
- نیشاستەکە لە نیو کوپ ئاودا بنوێنەرەوە، دواتر بیکە بەسەر گیراوەی قەیسیەکە، تێکی بدە تاکە خەست دەبێتەوە، پاشان بیکە ناو چەند قاپێکەوە بۆ پێشکەشکردن.
- دەتوانیت دواتر بە پێی ئارەزوی خۆت هەندێک کرێمی بکەیت بەسەردا.

ئه‌م بابه‌ته 5288 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP