بەم شێوەیە هاوسەرەکەت دڵخۆش بکە


خەندان لایف-

بۆ دڵخۆشکردنی هاوسەرەکەت پێویست بە کاری گران ناکات، دەتوانیت تەنها بە ئەنجامدانی هەندێک شتی سادە و ئاسان وا لە هاوسەرەکەت بکەیت دڵخۆش ببێت، ماڵپەری Pairedlife هەندێک رێنمایی بڵاوکردۆتەوە کە دەتوانیت بە ئاسانترین شێوە هاوسەرەکەت دڵخۆش بکەیت.

یەکەم: رێزی نیشان بدە.

دووەم: باشترینی خۆتی نیشان بدە.

سێیەم: هەمیشە ئاگاداری بە.

چوارەم: متمانەی تەواوی پێبکە.

پێنجەم: ئەگەر هەر شتێکی نائاسایی رویدا ئاگاداری بکەرەوە.

شەشەم: بەردەوام هەواڵی بپرسە ئەگەر لەماڵ نەبو.

حەوتەم: لێی تێبگە.

هەشتەم: هەمیشە بۆی دوبارە بکەرەوە کە خۆشت دەوێت.

نۆیەم: لە کاتی رودانی هەر کێشەیەک  کێشەکە گەورە مەکە و بە هێمنی چارەسەری بکەن.

دەیەم: سوپرایزی بۆ بکە.

یانزەیەم: ستایشی بکە بۆ کارەکانی کە ئەنجامی دەدات.

دوانزەیەم: ئەو شتانە ئەنجام بدە کە ئارەزوی پێیەتی.

سیانزەیەم: بەو شێوەیە خۆشت بوێت کە هەیە و هەوڵ مەدە بیگۆریت.

چواردەیەم: خۆت بە، هەوڵ مەدە خۆت یان بەرامبەرەکەت بەراورد بکەیت بە کەسانی دیکە.

 

ئه‌م بابه‌ته 10684 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP