لە خەندان لایفەوە پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ بخوێنەرەوە


خەندان لایف-

پێشبینی بورجەکان بۆ ئەمڕۆ 8ی تەمموز لە خەندان لایفەوە بخوێنەرەوە.

کاور
سەرەڕای بونی قورساییەکی زۆر لە کارەکەت، رەنگە بەتەنها هەوڵبدەیت چارەسەری بکەیت، بەڵام هەڵەیە و پێویستە هەندێک کات داوای هاوکاری لە هاوپیشەکانت بکەیت، دورکەوتنەوە لە خۆشەویستەکەت یان هاوبەشی ژیانت، هەنگاوێکی باش نییە و پەیوەندیتان ئاڵۆزدەکات، چونکە پێویستی بەتۆ هەیە، رێگامەدە کێشت زیادبکات، سیستمی خۆراکی تەندروست پەیڕەوبکە.

گا 
رەنگە پەیوەندیت لەگەڵ هاوپیشەکانت کەمێک ئاڵۆزبێت، پێویستە چارەسەری بکەیت، ئاگاداری پەیوەندیەکانت بە، چونکە هەندێک پەیوەندی چ هاوڕێیەتی بێت یان سۆزداری کاتییە و سودی نییە، ئاگاداری تەندروستی خۆتبە بەرامبەر گۆڕانکاریەکانی کەشوهەوا.

دوانە 
بە تواناکانی خۆت روبەروی ئەو کێشانە دەبیتەوە کە توشی کارەکەت دەبێت، یان لەگەڵ هاوپیشەکانت، بایەخدانی خێزان و هاوڕێکانت بە تۆ، پشتیوانیەکی بەهێزە، گرنگە کەمێک پشو بە دەرونت بدەیت.

قرژاڵ 
بایەخ بە پرۆژەکانی ئێستا بدە بەگوێرەی پلان، سەرەڕای بونی ئاڵۆزی و هەوڵدان بۆ تێکدانی پەیوەندیتان، دواجار هەموو هەنگاوەکان باشتر دەبێت بەرەو قۆناغێکی نوێ، گرنگی بە چالاکی و جوڵەی جۆراوجۆر بدە.

شێر 
هەوڵبدە کاتێک بڕیاردەدەیت دەربارەی کارەکانت، زۆر ئارام بیت، چونکە خێرایی پلانەکانت تێکدەدات، پەیوەندیت لەگەڵ هاوڕێ کۆنەکانت چالاک بکەرەوە و ناکۆکیەکان کۆتایی پێبهێنە، چونکە رابردو دەڕوات، رەنگە بەهۆی کاری زۆرەوە ماندوبونی جەستەت فەرامۆش کردبێت.

فەریک
کارکردنی بە کۆمەڵ بنەمای سەرەکی بەردەوامبوونی کاروپیشەکەتە، رەنگە گرفتێکی زۆر توشی دڵەڕاوکێی کردبێتی لە لایەنی سۆزداریەوە، بەڵام گرنگە راوێژ بە کەسێکی نزیکت بکەیت، لەکاتی گونجاودا راهێنانی وەرزشی بکە.

تەرازوو 
هەڵوێستەکانت دەبێتەهۆی سەرسامکردنی بەرپرسەکانت و پشتیوانیت دەکەن، گرنگە رابردو لەیادبکەیت و پلان بۆ داهاتوو دابنێیت، باشترە گەشتێک بۆ ناو دیمەنە سروشتییەکان بکەیت.

دووپشک
بە هێندەی تواناکانی خۆت روبەروی کێشەکانی کارەکەت ببەرەوە، کاتێکی گونجاوە بۆ ئەوەی گۆڕانکاری بکەیت و دوربکەویتەوە لە سەرقاڵی رۆژانە، ئاگاداری خواردنی چەوربە.

کەوان 
ماندوبونی زۆر لە کارەکەت توشی کرژبوونی جەستەییت دەکات، هەست بە سۆز و میهرەبانی خۆشەویستەکەت دەکەیت و ناکۆکیەکان کۆتاییان دێت، ئاگاداربە کەم خەوی زیان بە تەندروستیت دەگەیەنێت.

گیسک
توانایەکی باش هەیە بۆ ئەوەی کارەکانت راپەڕێنیت، بەڵام نەکەیت هاوکاریەکان رەتبکەیتەوە، متمانە بنەمای سەرەکی پەیوەندی سۆزداریە، خۆتبەدوربگرە لەو خواردنەوانەی شەکریان تێدایە، وەک گازیەکان.

سەتڵ
روبەروی هەندێک کێشەی دارایی دەبیتەوە لە کارەکەت، بەڵام گرنگە پێداچوونەوە بۆ کارەکانت بکەیت و هەوڵبدەیت هەڵەکان راستبکەیتەوە، کەشی نێوان تۆ و خۆشەویستەکەت زۆر گونجاوە و کاتێکی باشە بۆ باسکردنی بابەتە هەستیارەکان، رەنگە بەهۆی دڵەڕاوکێی زۆرەوە توشی تەنگەنەفەسی ببیت.

نەهەنگ
کەمێک بە ئاگابە لەو پرۆژانەی پێشکەشی دەکەیت، خۆشەویستەکەت زۆر پشتیوانیت دەکات و رێنماییت پێدەدات، بۆ ئەوەی سودی لێ ببینیت، ئاگاداری تەندروستیتبە، لەکاتی پێویستدا پشکنین ئەنجامبدە.

ئه‌م بابه‌ته 52850 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP