صابر روباعی کلیپێکی نوێی بڵاوکردەوە

خەندان لایف-

هونەرمەند "صابر روباعی" نوێترین ڤیدیۆ کلیپی خۆی بڵاوکردەوە.

هونەرمەندی گۆرانیبێژی تونسی "صابر روباعی" لە چەناڵی تایبەتی رۆتانا لە یوتیوب نوێترین ڤیدیۆ کلیپی بڵاوکردەوە بە ناوی "بای بای"، بە شێوازێکی نوێ ڤیدیۆ کلیپەکەی بۆ کراوە.

تێکست و ئاوازی گۆرانیەکە لەلایەن "سەلیم عەبدوللا" بۆ دانراوە، لەلایەن "وەلید ناسیف" کاری دەرهێنانی بۆ ئەنجامدراوە. لە ماوەی دو رۆژدا 200 هەزار بینەری تێپەراند.

صابر روباعی لە ساڵی ١٩٦٧ لە تونس لەدایک بوە، زیاتر لە ٣٠ ساڵە دەستی بە گۆرانی وتن کردوە، خاوەنی 11 ئەلبوم و چەندین ڤیدیۆ کلیپە.

ئه‌م بابه‌ته 2472 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

Copyright © 2015 Xendan.org all rights reserved
Created by AVESTA GROUP