خەندان لایف-
لە دەستی خۆتدایە کە بە چ شێوازێک دەژیت و چۆن ژیانێک بۆخۆت هەڵدەبژێریت، بێگومان ژیان پرە لە بەرزی و نزمی رەنگە هەندێک روداو توشی بارودۆخێکی نائارامت بکات، دەتوانیت سود لەم ڕینماییان وەربگریت بۆ ئەوەی ژیانێکی ئارامت هەبێت.
یەکەم: لە خەیاڵدا مەژی و راستیەکان قبوڵ بکە.
دووەم: ئێستا مامەڵە لەگەڵ روداوەکان بکە نەک دواتر.
سێیەم: خەم بۆ داهاتو یان رابردو مەخۆ.
چوارەم: کاتێک توشی کێشە دەبیتپێش ئەوەی کارێکی هەڵەشانە بکەیت داوای یارمەتی لە کەسانی دیکە بکە بۆ ئەوەی دواتر توشی هەڵە نەبیت.
پێنجەم: جەستەو مێشکت لە رادەبەدەر ماندو مەکە، کەی پێویست بە پشو وەربگرە.
شەشەم: سەرنجت لەسەر خۆت بێت نەک کەسانی دیکە.
حەوتەم: کاتێک رەخنەت لێدەگرن، سوپاسیان بکە و کار لەسەر رەخنەکان بکە.
هەشتەم: پێش ئەوەی هەر کارێک ئەنجام بدەیت بیری لێ بکەرەوە.
نۆیەم: رێگە مەدە شکستەکانت بتروخێنێت، لێیانەوە فێر ببە.
دەیەم: وەرزش بکە بۆ کەمکردنەوەی فشارەکان.
یانزەیەم: کاری زیادە مەکە تەنها بۆ ئەوەی خەڵکی دڵخۆش بکەیت.
دوانزەیەم: بە ئاسایی بڵێ "نەخێر" لە وتنی ئەو وشەیە مەترسە.
سیانزەیەم: کۆنترۆلی خۆت و هەستەکانت بکە.
چواردەیەم: کەسێک رێک بە، کارەکانت بە پلان ئەنجام بدە.
ئهم بابهته 15615
جار خوێنراوهتهوه